ئەحمەد کانی: بەمزووانە کابینەی حکوومەتی هەرێم پێکدەهێندرێت
ئەحمەد کانی، ئاشکرای دەکات، قۆناغێکی ئێستا وا دەخوازێت وەزارەتی ناوخۆ لای پارتی دیموکراتی کوردستان بێت و هەروەها بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دەست بە دانوستانکراوە.
ئەمڕۆ، پێنجشەممە، 11ـی کانوونی یەکەمی 2025، ئەحمەد کانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: گفتوگۆکان زۆر ناخایەنن و کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنرێت، قۆناغی ئێستەی هەرێمی کوردستانیش وا دەخوازێت، پۆستی وەزیری ناوخۆ لای پارتی بێت.
لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی عێراقیش ئاماژەی بەوە دا، دەست بە دانوستان کراوە و پۆستی سەرۆک کۆماریش بۆ کوردە،بەڵام جارێ یەکلا نەکراوەتەوە بۆ کێ دەبێت.
جەختی لەوە کردەوە، پێویستە کورد لە بەغدا یەک دەست بێت و بەیەکەوە کاربکەن.
