لە زانکۆیەکی ئەمەریکا 10 کەس کوژران و بریندار بوون
بەرپرسانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند، لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لەناو زانکۆی براون لە ویلایەتی ڕود ئایلاند، دوو کەس کوژران و هەشت کەسیش بەسەختی بریندار بوون و تەقەکەرەکەش دەستگیر نەکراوە.
بریت سمایل، سەرۆک شارەوانی پرۆڤیدێنس لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی ڕود ئایلاند، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: "لە ڕووداوەکەدا دوو کەس کوژراون و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون و باری تەندروستیان ناجێگیرە."
تیمۆسی ئۆهارا جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی گوتی: "ئێمە بەدوای تۆمەتبار دەگەڕێین و هەموو سەرچاوە بەردەستەکانمان بەکاردەهێنین بۆ دۆزینەوەی"، ئاماژەی بەوەشکرد، "داوا لە هاووڵاتیان دەکەم ئەم بابەتە بە جددی وەربگرن و لە ناوچەکە دوور بکەونەوە."
کاربەدەستان رایانگەیاند کە دوایین بینینی چەکدارەکە کاتێک بووە کە لە باڵەخانەکە دەچوو، بەڵام هیچ چەکێک نەدۆزراوەتەوە.
لە بارەی ڕووداوەکە سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، "چ شتێکی ترسناکە، ئێستا تەنیا دەتوانین نزا بۆ قوربانییەکان بکەین."
هەروەها نزیکەی 11 هەزار قوتابی لە زانکۆی براون لە ویلایەتی ڕود ئایلاند دەخوێنن.
