ئوسترالیا یاسای پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک توندتر دەکات
سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا داوا دەکات یاسای پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک توندتر بکرێت، ئەمەش دوای ئەوە هات کە لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە کەناراوی بۆندی شاری سیدنی زیاتر لە 15 کەس کوژران.
دووشەممە 15ی کانوونی دووەمی 2025، ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ڕایگەیاند، پێویستە ژمارەی ئەو چەکانەی لە دەستی هاووڵاتییاندایە کەم بکرێنەوە، باشترین ڕێگەش بۆ ئەمە، ڕێکخستنەوە و توندکردنی یاسای پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکە بۆ ئەوەی بەربڵاوی چەک سنووردار بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەڵگرتنی چەک هۆکارە بۆ گۆڕینی ئاکار و ڕەفتاری خەڵک، بە تێپەڕبوونی کات هەندێک لە مرۆڤەکان توندڕەو دەکات، بۆیە نابێت مۆڵەتەکان هەمیشەیی بن".
جەختی لەوەکردوەتەوە، ئەو ڕووداوەی لە کەناراوی بۆندی ڕوویداوە کردەوەیەکی تیرۆتیستی بووە، کە بە هۆیەوە زیاتر لە 15 کەس کوژراون و نزیەکەی 40 کەسی سیکەش برندار بوون.
ڕێکخراوی هەوڵگری ئوسترالیا، بڵاویکردوەتەوە، لێکۆڵینەوەیان لە پەیوەندییەکانی یەکێک لە هێرشکەرەکانی کەناراوی بۆند کردووە، لە بارەی بوونی پەیوەندیی لەگەڵ "داعش".
پۆلیسی ئوسترالیا ڕایگەیاند، باوکێکی تەمەن 50 ساڵ و کوڕە تەمەن 24 ساڵەکەی ڕۆژی یەکشەممە لە کەناراوێکی بەناوبانگی سیدنی تەقەیان لە ئاهەنگگێڕانی جووەکان کردووە و بەهۆیەوە زیاتر لە 15 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 40 کەسی دیکەش برینداربوون.
میدیاکانی ئوسترالیا ناسنامەی هەردوو هێرشکەرەکەیان ئاشکرا کردووە، کە لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی پۆلیس "ساجید ئەکرەم" کوژراوە، کوڕەکەشی بەناوی "نەڤید ئەکرەم" بریندارە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە، باری تەندروستی ناجێگیرە و لەژێرییەکی توندی ئەمنیدایە.
بەرپرسێکی باڵای دەستەی ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر کە لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی بۆندی دەکات، ڕایگەیاندووە، ساڵی 2019 لێکۆڵینەوەیان لە گومانەکانی پەیوەست بە کوڕەکە کردووە، لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە، پێدەچێت نەڤید ئەکرەم پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ ئەندامێکی داعش هەبێت، هەربۆیە لە تەممووزی 2019 دەستگیرکرا و بە پلاندانان بۆ هێرشی تیرۆریستی لە ئوسترالیا سزا درابوو.
