مینحەی سەرۆک وەزیران بەسەر ڕزگاربووانی دەستی داعش دابەش دەکرێت
دەست بە دابەشكردنی مینحەی سەرۆك وەزیران بۆ مانگی 11 بەسەر رزگاربووانی دەستی داعشدا دەكرێت .
سەعید جەردۆ، بەرپرسی بنکەی لالش، بە دەرمان باعەدری، پەیامنێری کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، 15ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە شێخان، مینحەی مانگی تشرینی دووەم (11)ـی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ بەسەر ڕزرگابووانی دەستی داعشدا دابەش دەکرێت.
بە گوتەی سەعید جەردۆ، زياتر لە سێ هەزار و 575 كەس لە مینحەكەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی سوودمەند دەبن. دووپاتیشی کردەوە، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت و مانگانە کەسانی نوێ خۆیان بۆ وەرگرتنی مینحەکە تۆمار دەکەن.
ئەم هاوکارییە داراییەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە ژێر ناوی "لە فرمێسكەوە بۆ هیوا"، بەسەر رزگاربووانی دەستی داعش دابەش دەكرێت و هەموو ڕزگاربووان دەگرێتەوە بەبێ جیاوازی، بەتایبەتی ئەوانەی ئێستە لە دەرەوەی وڵات دەژین.
پڕۆژەی پاڵپشتیی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش لە مانگی تەممووزی ساڵی 2024 لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا و لە مانگی ئابی هەمان ساڵدا چووە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یارمەتیدانی قوربانییانی دەستی داعش و هەستکردن بەو ئازار و زیانانەی بەر کورستانی ئێزدی کەوتووە.
جگە لەم هاوکارییە داراییە مانگانەیە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندان خزمەتگوزاری دیکەی پێشکەش بە ڕزگاربووان کردووە. لەوانە بڕیاری خوێندنی بێبەرامبەر لە زانکۆ و پەیمانگە ئەهلی و حکوومییەکان بۆ ڕزگاربووان.
