هاتوچۆی هەولێر: ئەو ئۆتۆمبێلەی لە تونێلی پیرمام وەرگەڕا و گڕی گرت تابلۆکەی بەغدایە
ئەمڕۆ دووشەممە، 15ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلەی ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی 12/12/ 2025 کاتژمێر 10:45 خولەکی بەیانی کە لە جۆری تەکسی بوو لەناو تونێلی پیرمام دوای ئەوەی کۆنتڕۆلی لەدەست دا وەرگەڕا و گڕی گرت. تابلۆی ژمارەکەی بغداد بو ژمارە هەولێر نەبوو.
ڕاشیگەیاند؛ لە پشکنینی pvi هەولێر هیچ ئۆتۆتۆمبێلێکی ژمارە هەولێر سیستەمەکەی کرابێت بە غاز پشکنینی بۆ ناکرێت، ئەگەر پشتگیری سەلامەتی و دڵنیایی کۆمپانیای دروست کەری سیستەمی غازی پێنەبێت .
ڕاکەیاندنی هاتووچۆی هەولێر.
