داعش بەرپرسیارێتی کوشتنی چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریای لە ئەستۆ گرت
بەپێی ڕاپۆرتی گرووپی هەواڵگریی داعش بەرپرسیارێتی کوشتنی چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریای لە ئەستۆ گرت کە دوێنێ یەکشەممە هێرشەکە کراوە، ئەمەش دەبێتە دووەم ڕۆژ لەسەر یەک داعش هێرش بکاتە سەر هیزەکانی سووریا.
دووشەممە، 15ـی کانوونی یەکەم ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردووەتەوە، داعش بەرپرسیارێتی خۆی بۆ هێرشێک ڕاگەیاند کە دوێنێ ئەنجام درابوو و تێیدا چوار کارمەندی ئەمنیی حکومەتی سووریا کوژران.
باسی لەوەش کردووە، بەپێی ڕاپۆرتی گرووپی هەواڵگریی "سایت" (SITE) کە چاودێریی گرووپە توندڕەوەکان دەکات، داعش لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە،چەکدارەکانی دوێنێ لەسەر ڕێگای (مەعەرەت نومان) بە چەکی ڕەشاش هێرشیان کردووەتە سەر مەفرەزەیەکی حکومەتی سووریا کە
ئەم هێرشە لە چوارچێوەی زنجیرە هێرشەکانی ئەو گرووپەدا دێت بۆ سەر هێزەکانی سووریا لە ناوچەکەدا.
ڕۆژی شەممە، 13ـی کانوونی یەکەمی 2025، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردبووە و تێیدا ئاماژەی دابوو، لە ئەنجامی بۆسەیەک لە سووریا لە لایەن داعشەوە سێ هاووڵاتی ئەمەریکی کوژران و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.
ڕۆژێک دوای کوژرانی دوو سەربازی ئەمەریکی و وەرگێڕێکی مەدەنی، بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە: هەڵمەتێکی ئەمنی لە سەرانسەری بیابانی سووریا دەستیپێکردووە بۆ دۆزینەوە و لەناوبردنی شانە نووستووەکانی داعش، ئەوەش بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی."
هەروەها دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بەڵێنیدابوو زۆر بە سەختی تۆڵە لە داعش دەکەنەوە و کورزێکی کوشندەی لێ دەدەن.
