داودئۆغڵۆ: کارەکانی پرۆسەی ئاشتی بە سستی بەڕێوەدەچێت
ئەحمەد داودئۆغڵۆ، ئاماژە بەوە دەکات، لە نێو پرۆسەیەکی زۆر گرنگ و هەستیارداین و پێویستە لەنزیکترین کاتدا راپۆرتی کۆتایی پێشنیازەکانی کۆمیسۆنی ئاشتی لەبارەی پرۆسەکە ئامادە بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی کانوونی یەکەمی 2025، ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە دوای پێشوازیکردنی لە شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە نێو پرۆسەیەکی زۆر گرنگ و هەستیارداین، پێشوازیمان لەشاندێک کرد، لەپرۆسەی تورکیا و ناوچەیەکی دوور لە کێشە و ئاڵۆزییەکان بەرپرسیارییەتی گەورەیان لە ئەستۆ گرتووە، پێویستە زۆر بە هەستیاری و ئاگادارییەوە پرۆسەکە بەڕێوە ببەین.
داود ئۆغلۆ گوتی: کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمان ئەرکێکی گەورەی ئەنجامدا، ئێستا پێویستە لەنزیکترین کاتدا هەموو ئەو لایەنەنانەی لە نێو کۆمیسیۆنەکە دان راپۆرتی پێشنیازەکانییان لەبارەی پرۆسەکە پێشکەشی پەرلەمانی بکەن و دواتر راپۆرتی کۆتایی بە دیدگایەکی هاوبەش ئامادە بکرێت، دواتر پەیوەست بەزەمینەی یاسایی ئەوەی پێویستە دەبێت ئەنجام بدرێت.
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە، پرۆسەکە بە سستی بەڕێوە دەچێت، بۆیە پێویستە لە نزیکترین کاتدا بەئەنجام بگات، پرۆسەی چەک دانان خێراتر بکرێت پرۆسەی زەمینەی یاسایی لە تورکیا خێراتر دەبێت، دۆخی سووریا پەیوەستە بەم پرۆسەیە، بۆیە پێویستە ڕێککەوتنی 10ـی ئادار بەجۆرێک جێبەجێبکرێت، کە مافە دیموکراسییەکانی کورد لە ناوچەکە بپارێزێت، پێویستە مافی هەموو زمانەکان لە تورکیا پارێزراوبێت بە زمانی کوردیشەوە.
