ئومێد خۆشناو: بە یەکێتیمان گوتبوو دوای هەڵبژاردنی عێراق هەڵومەرجی نوێ دێتە پێشەوە
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای ئەو هەڵومەرجە نوێیەی دوای هەڵبژاردنی عێراق هاتووەتە پێشەوە، گفتوگۆ لەگەڵ یەكێتی دەکەن بۆ پێکهێنانی حکوومەت.
شەممە، 20ـی کانوونی یەکەمی 2025، ئومێد خۆشناو، ئهندامی كۆمیتهی ناوهندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لهبارهی ئەنجامی كۆبوونهوهكانی هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی، بۆ پێكهێنانی كابینهی دهیهمی حكوومهتی ههرێمی کوردستان؛ قسەی بۆ هۆشمەند سادق، پەیامنێری کوردستان24 کرد.
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوە دا، پارتی بە یەكێتی گوتبوو، "ئەگەر تا پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لەسەر پێکهێنانی حکوومەت نەگەینە ڕێککەوتن، هەڵومەرجی نوێ دێنە پێشەوە، ئێستا دوای ههڵبژاردنهكان، ههلومهرجی نوێ هاتووەته پێشەوە و لەسەر ئەو بنەمایە گفتوگۆکان بەردەوامن."
ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندی دووپاتی کردەوە، پارتی و یهكێتی لهسهر كارنامهی حكوومهت ڕێككهوتوون، ئەوەی ماوەتە دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە کە بە گوێرەی هەڵومەرجی نوێ دابەش دەکرێن.
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژێ سێشەممە، 16ـی کانوونی یەکەمی 2025، شاندی دانوستاندکاری پارتی و یەکێتیی لە پیرمام، کۆبوونەوە.
لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە لە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، بەڕێوەچوو، پارتی دیموکراتی کوردستان بە 39 کورسی براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە بوو، هەروەها یەکێتیی نیشتمانی کوردستان 23 کورسی بەدەستهێنا.
تا ئێستا پارتی و یەکێتی چەندان جار کۆبوونەوەی باڵایان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، هەردوولا لەسەر زۆرینەی بابەتەکان ڕێککەوتوون، ئەوەی ماوەتەوە دابەشكردنی پۆستەکانە.
پارتی لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 39 کورسی و یەکێتیش 23 کورسی بەدەستهێنا.
