کتێبی شیکردنەوەی ستراتیژییەتی گوتار بڵاوکرایەوە

شیکردنەوەی ستراتیژییەتی گوتار، لە نووسینی فوئاد جاسم بڵاوکرایەوە، ناوەڕۆکی باس لە جۆرەکانی ستراتیژییەتی گوتار و ستراتیژییەتە کارەکییەکان و نیشانە پراگماتیکییەکان لە گوتارەکانی سەرۆک بارزانیدا دەکات.

کتێبی شیکردنەوەی ستراتیژییەتی گوتار، بڵاوکرایەوە، ئەم کتێبە توێژینەوەیەکی ئەکادیمییە لە سێ بەش و پاشکۆکان پێکهاتووە، بەشی یەکەمی ڕەهەندەکانی توێژینەوە لەخۆ دەگرێت، بەشی دووەمی لە بارەی چەمک و پێناسەی گوتار، هۆکارەکانی دیاریکردنی ستراتیژییەتی گوتار، دەوروبەر و جۆر و ڕەگەزەکانی، ستراتیژییەتی گوتار و نیشانە پراگماتیکییەکانە.

هەروەها بەشی سێیەم باسی شیکردنەوەی چەند زاراوەیەکی پەیوەست بە توێژینەوەکە، جۆرەکانی ستراتیژییەتی گوتار و ستراتیژییەتە کارەکییەکان و نیشانە پراگماتیکییەکان لە گوتارەکانی  سەرۆک بارزانیدا دەکات.

کتێبەکە لە 326 لاپەڕە پێکهاتووە لە نووسینی، فوئاد جاسم ئیبراهیمە.

بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە.

 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل