ڕووسیا: ئاشتی لە بەرژەوەندی کێیڤدا نییە

وێنەی ئەرشیفی کیێڤ
وێنەی ئەرشیفی کیێڤ

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا و ڕۆژئاوا گرت و ڕایگەیاند؛ کیێڤ هیچ بەرژەوەندییەکی لە بەدیهێنانی ئاشیدا نییە، چونکە پاڵپشتییە داراییەکانی ڕۆژئاوا تەنیا بۆ بەردەوامبوونی جەنگ و توندوتیژییە.

زاخاڕۆڤا لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی تەلەفزیپنی ڕووسیا-1، ئاماژەی بەوە کرد؛ کیێڤ پێویستی بە ئاشتی نییە، چونکە پارەی ئاشتی پێنادرێت، ڕۆژئاوا تەنیا پارەی جەنگ، تیرۆرستی و کوشتنی هاووڵاتییانی ئۆکرانیایی پێدەدات. ئەم لێدوانەی زاخارۆڤا وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە هێرشکردنە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیادا هات.

لەلایەکی دیکەوە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، وردەکاری هێرشێکی ئۆکرانیای بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد. لاڤرۆڤ ڕایگەیاند: "لە شەوی 28 لەسەر 29ـی کانوونی دووەمی 2025، ڕژێمی کیێڤ بە بەکارهێنانی 91 درۆنی دوورمەودا، هێرشێکی تیرۆریستی کردە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکی ڕووسیا لە ناوچەی نۆڤگۆرۆد."

ئەم گرژییە سەربازی و لێدوانە توندانە لە کاتێکدایە، ئاماژەی دیپلۆماسی جیاواز لە واشنتنەوە دەبینرێن. کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند؛ ڤلادیمێر پوتن و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە. کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: "سەرۆک ترەمپ گفتوگۆیەکی ئەرێنی لەگەڵ سەرۆک پوتن سەبارەت بە ئۆکرانیا کۆتایی پێهێنا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەشی گفتوگۆکە بەرەو باشتربوون دەچێت."

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل