"بەهۆی رەگەزپەرستی سزایەكی قورس چاوەڕێی ئێمباپێ دەكات"
بێنفیكا سكاڵای لەسەر ئێمباپێ تۆمار كردووە
یانەی بێنفیکای پۆرتوگاڵی، بەهۆی رووداوەکانی یاری یانەکەیان بەرامبەر ریاڵ مەدرید، سکاڵا لە دژی یانە ئیسپانیەکە و کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری یانەکە تۆمار دەکات.
رۆژنامەی تۆپ سکیلس سپۆرتی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕی یانەی بێنفیکای پۆرتوگاڵی دەیەوێت لە فیفا، سکاڵایەک لە دژی کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید تۆمار بکات، بە بیانۆی ئەوەی ئەو یاریزانە فەڕەنسیە، وشەی رەگەزپەرستی بەرامبەر پرێستیانی یاریزانی ئەرجەنتینی یانەکەیان بەکارهێناوە و پێگووتووە سپی پێستی پاک، بە کوردیەکەی خۆمان واتە ساف و لوس. سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە چاوەڕێ دەکرێت ئێمباپێ بەهۆی ئەو سکاڵایە 12 یاری سڕ بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە ئەو سەرچاوەیە بڵآویشی کردووەتەوە، بەهۆی سکاڵاکەی یانە پۆرتوگاڵیەکە، ریاڵ مەدریدیش هەڕەشەی سزادانی پێ بژاردنی لە نێوان پێنج بۆ 10 ملیۆن یۆرۆیە لەسەرە، چونكە ئەو وشەیەی ئێمباپێ بەكارهێناوە دەربڕینێكی ناشیرینە و سزای قورسی بۆ دانراوە.