بەرگریی شارستانی هەولێر ئاماری ڕووداوەکانی ئەمساڵ و ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر ئاماری ڕووداوەکانی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە 67% کەمیکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر ئاماری ڕووداوەکانی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و بەراورد بە ساڵی 2024، بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیان کردووە.
بەرگریی شارستانی هەولێر هۆکاری کەمبوونەوەی ڕووداوەکان لەم ساڵدا بۆ ئەم خاڵانە دەگەرێنێتەوە:
1. گرنگیدانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیران بە دابینکردنی کارمەند بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر.
2. دابینکردنی کەلوپەل و ئامێر و ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە.
3. کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی ماڵان بەهۆی پرۆژەی ڕووناکی و چاککردنی سیستەمی کارەبا.
4. دانانی پلانێکی تۆکمە و پەیڕەوکردنی ستانداردە جیهانییەکان (وەک NFPA) و کردنەوەی خولی مەشق و ڕاهێنان بۆ کارمەندان.
5. ئەنجامدانی پشکنینی بەردەوام بۆ ئەو شوێنانەی چەندین ساڵ بوو پشکنینیان بۆ نەکرابوو (باڵەخانە، مۆڵ، کۆمپانیا).
6. مەشق و ڕاهێنانی تیمەکان بە شێوەیەکی مۆدێرن لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم.
7. هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان لە ڕێگەی میدیاکان، سۆشیاڵ میدیا و خولی فێرکاری لە قوتابخانەکان.
8. گرتنەبەری ڕێککاری یاسایی بەرانبەر ئەو شوێنانەی پابەندی مەرجەکانی سەلامەتی نەبوون.
ئاماری بەراوردکاری ڕووداوەکان (2024 بەرانبەر 2025)
لە ساڵی 2024، 381 حاڵەتی سووتانی ماڵان هەبووە، بەڵام ئەمساڵ 157 حاڵەت ڕووداون، لە 59% کەمیکردووە.
لە ساڵی 2024، دوو حاڵەتی بەنزینخانە تۆمارکراون، بەڵام ئەمساڵ تەنیا یەک حاڵەتی ڕوویداوە، لە 50%کەمیکردووە.
لە ساڵی 2024، 19 حاڵەتی سووتانی باڵەخانە و هۆتێل ڕوویداون، بەڵام ئەمساڵ 14 حاڵەت ڕوویداون، لە 26%کەمیکردووە.
لە ساڵی 2024، 14 حاڵەتی سووتانی فڕن و هەویرکاری ڕوویداون، بەڵام ئەمساڵ تەنیا دوو حاڵەت ڕوویداون، لە 86%کەمیکردووە.
لە ساڵی 2024، 299 ئۆتۆمبێل سووتاون، بەڵام ئەمساڵ تەنیا 98 حاڵەت تۆمارکراون، لە 67%کەمیکردووە.
لە ساڵی 2024، 11 فەرمانگەی میری سووتاون، ئەمساڵیش بەهەمان شێوە بووە.
لە ساڵی 2024، هیچ حاڵەتی سووتانی نەخۆشخانە تۆمارنەکراون، بەڵام ئەمساڵ حاڵەتێک تۆمارکراوە، لە 100%زیادیکردووە.
لە ساڵی 2024، دوو حاڵەتی سووتانی پەرستگا و شوێنی ئایینی تۆمارکراون، بەڵام ئەمساڵ هیچ حاڵەتێک تۆمارنەکراوە، لە 100%کەمیکردووە.
لە ساڵی 2024، 26 حاڵەتی سووتانی مۆلیدەی کارەبا ڕوویداون، بەڵام ئەمساڵ تەنیا هەشت حاڵەت تۆمارکراون، لە 69%کەمیکردووە.
لە ساڵی 2024، 89 حاڵەتی مارکێت و پێشانگە تۆمارکراون، ئەمساڵ 41 حاڵەت تۆمارکراون، لە 54%کەمیکردووە.
لە ساڵی 2024، 25 حاڵەتی سووتانی کارگە تۆمارکراون، ئەمساڵ 12 حاڵەت تۆمارکراون، لە 25%کەمیکردووە.
لە ساڵی 2024، 166 حاڵەتی سووتانی دارستان و باخچە ڕوویداون، بەڵام ئەمساڵ 17 حاڵەت تۆمارکراون، لە 90%کەمیکردووە.
لە ساڵی 2024، 44 محاویلە و کێبڵی کارەبا سووتاون، ئەمساڵ 13 حاڵەت تۆمارکراون، لە 70%کەمیکردووە.
لە ساڵی 2024، 44 حاڵەت سووتانی گەنم و جۆ تۆمارکراون، ئەمساڵ 19 حاڵەت تۆمارکراون، 30%کەمیکردووە.
لە ساڵی 2024، 868 حاڵەتی سووتانی پووش و پەڵاش تۆمارکراون، ئەمساڵ 123 حاڵەت تۆمارکراون، لە 86% کەمیکردووە.
لە ساڵی 2024، 83 حاڵەتی سووتانی خاشاک و تایە تۆمارکراون، ئەمساڵ 71 حاڵەت تۆمارکراون، لە 15% کەمیکردووە.
لە ساڵی 2024، 23 حاڵەتی سووتانی چێشتخانە و کافتریا تۆمارکراون، ئەمساڵ 11 حاڵەت تۆمارکراون، لە 52% کەمیکردووە.
لە ساڵی 2024، 16حاڵەتی سووتانی عەمباری سووتەمەنی تۆمارکراون، ئەمساڵ شەش حاڵەت تۆمارکراون، لە 62% کەمیکردووە.
لە ساڵی 2024، 32 حاڵەتی سووتانی دەواجن و ئاژەڵ تۆمارکراون، ئەمساڵ تەنیا دوو حاڵەت تۆمارکراون، لە 94% کەمیکردووە.
لە ساڵی 2024، 31 حاڵەتی سووتانی کابینە و کەمپ تۆمارکراون، ئەمساڵ29 حاڵەت ڕوویداون، لە 6% کەمیکردووە.
لە ساڵی 2024، تەنیا یەک حاڵەتی سووتانی قوتابخانە و بەشە ناوخۆیی هەبووە، بەڵام ئەمساڵ هیچ حاڵەتێک ڕووینەداوە، لە 100% کەمیکردووە.
لە ساڵی 2024، چوار حاڵەتی سووتانی گەراج تۆمارکراون، ئەمساڵ هیچ حاڵەتێک تۆمارنەکراوە، لە 100%کەمیکردووە.
لە ساڵی 2024، یەک حاڵەتی سووتانی مۆڵ و سەنتەر تۆمارکراوە، ئەمساڵیش بەهەمان شێوە بووە.
لە ساڵی 2024، چوار حاڵەتی سووتانی داری نەجاری تۆمارکراون، ئەمساڵ هیچ حاڵەتێک تۆمارنەکراوە، لە 100% کەمیکردووە.
لە ساڵی 2024، شەش حاڵەتی سووتانی کۆمپانیا تۆمارکراون، ئەمساڵ هیچ حاڵەتێک تۆمارنەکراوە، لە 100%کەمیکردووە.
لە ساڵی 2024، 18 حاڵەتی سووتانی کۆگا تۆمارکراون، ئەمساڵ 14 حاڵەت تۆمارکراون، لە 22% کەمیکردووە.
کۆی گشتیی ڕووداوەکان لە ساڵی 2024، دوو هەزار و 206 حاڵەت تۆمارکراون، کۆی گشتیی ڕووداوەکان ئەمساڵ 732 حاڵەت تۆمارکراون، لە 67%کەمیکردووە.
هەروەها بەرگریی شارستانی هەولێر، ئاماژەی بە هۆکاری ڕووداوەکانی ئەمساڵ کردووە، بەمشێوەیە:
کارەبا: 189 ڕووداو
نادیار: 69 ڕووداو
گاز (Oil): دوو ڕووداو
غاز (Gas): 89 ڕووداو
کەمتەرخەمی: 214 ڕووداو
جگەرە: 13 ڕووداو
نەوت: 11 ڕووداو
یاری منداڵان: 21 ڕووداو
بەنزین: 76 ڕووداو
هۆکاری دیکە: 48 ڕووداو
کۆی گشتی: 732 ڕووداو.
