ئاگادارییەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی بانکە بازرگانییەکانەوە
ئەمڕۆ شەممە، 3ـی کانوونی دووەمی 2026، لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند؛ ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان دەکەین، سبەی یەکشەممە ڕێککەوتی4ـی کانوونی دووەمی 2026، پشوی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکوومیەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
بۆیە دەرگای بانکەکان بەڕووی هاووڵاتیان دادەخرێت، جگە لە سوودمەندبووانی پڕۆژەی هەژماری من کە دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی کارتی بانکییان.
هەروەها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بە مەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی کۆتایی ساڵی دارایی 2025، بۆ ئاگاداریتان.
