ئێران؛ پاسێکی نەفەرهەڵگر وەرگەڕا و 11 کەس بریندار بوون

پاسێکی نەفەرھەڵگر بە 25 سەرنشینەوە لە کەرەجەوە بەرەو ئەسفەراین دەڕۆیشت، لە نزیک گەرمەسار وەرگەڕا و 11 کەس لە سەرنشینەکان بریندار بوون.

یەکشەممە، 04 کانوونی دووەم، 2026 ئاژانسی هەواڵی 'تەسنیم' لە زاری کارن یەحیایی، گوتەبێژی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای سمنان، بڵاوی کردەوە "درەنگانی ئێوارەی دوێنێ، پاسێکی نەفەرهەڵگر لە نزیک شارۆچکەی گەرمەسار، لەسەر ڕێگەی تاران-مەشهەد وەرگەڕا و 11 سەرنشین بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە و ئێستە لە ژێر چاودێری پزیشکدایە."

یەحیایی، گوتیشی: شەش ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن و تیمێکی فریاگوزاری مانگی سوور بۆ چارەکردنی بریندارەکان و گواستنەوەیان، گەیشتوونەتە شوینی ڕووداوەکە و ئامادەبوونی بەرفراوانی هێزەکانی فریاگوزاری و هەماهەنگیی خێرای ئەوان، ڕۆڵێکی گرنگی لە کەمکردنەوەی مەترسی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکیی خێرا بە بریندارەکان هەبوو.

گوتەبێژی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای سمنان ڕاشیگەیاند"هەموو بریندارەکان دوای هەڵسەنگاندنی سەرەتایی، بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراونەتەوە و ڕێکارە پزیشکییە پێویستەکان بۆ جێگیرکردنی دۆخیان دەستی پێ کردووە."

 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل