پزیشكی دادی سلێمانی: 27% گیانلەدەستدانی ساڵی ڕابردوو بە ڕووداوی هاتوچۆوە بوون
پزیشكی دادی سلێمانی ئاماری گیانله‌ده‌ستدان به ڕووداوی هاتوچۆ له ساڵی 2025 ئاشكرا کرد و ڕایگەیاند، 226 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماکراوە، کە بەشی زۆرینەیان بەهۆی خێرایی لێخوڕین و نەبەستنی پشتێنی سەلامەتییەوە بووە.
سێشەممە 6ی کانوونی دووەمی 2026، دکتۆر به‌ختیار ڕه‌شید قادر، پزیشكی دادوه‌ری له‌به‌رنامه‌ی (ڕۆژانه‌ی ترافیك)ی ڕادیۆی هاتوچۆدا ئاشکرای کرد، له ساڵی 2025دا 835 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان له پزیشكی دادی سلێمانی تۆماركراوه، کە 226 حاڵه‌تیان به ڕووداوی هاتوچۆوه بوون، كه ده‌كاته 27%ی حاڵەتەکانی گیانله‌ده‌ستدان.
هەروەها ئاماژەیدا، زۆرترین حاڵه‌ت له مانگی تشرینی دووەمی 2025 دا بووە و بەهۆیەوە 29 حاڵه‌تی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
دکتۆر به‌ختیار ڕه‌شید گوتیشی: له کۆی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به ڕووداوی هاتوچۆ 183 قوربانی له‌ڕه‌گه‌زی نێر و 43 قوربانی لە ڕه‌گه‌زی مێ بوون، هاوكات 34 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به ماتۆرسكیل،31 حاڵه‌ت پیاده‌ڕه‌و و 161 حاڵه‌تیش به‌هۆی ڕووداوی ئۆتۆمبێله‌وه بووه.
هەروەها هۆكاری ڕووداوه‌كانی هاتوچۆی بۆ خێرایی شۆفێران گێرایه‌وه و گوتی "زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیانله‌ده‌ستداوه زه‌بر و زیانی زۆر به‌ر سه‌ریان كه‌وتووه‌و هۆكاره‌كه‌شی بۆ نه‌به‌ستنی پشتێنی سه‌لامه‌تیی ده‌گه‌ڕێته‌وه".
