نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی هەولێر: ساڵی ڕابردوو نزیکەی 17 هەزار منداڵ لە دایکبوونە

ساڵی ڕابردوو لە هەولێر پێنج هەزار و 103 منداڵی کچ بە ئاسایی و سێ هەزار و 156یان بە نەشتەرگەریی لە دایکبوونە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی کانوونی دووەمی 2026، نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاری هەولێر، ئاماری ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکە، 10 هەزار و  216 منداڵ بە ئاسایی لە دایکبوونە، لەو ژمارەیە پێنج هەزار و 113 کوڕ و پێنج هەزار و 103یان کچ بوونە، هەروەها شەش هەزار و 460 منداڵ بە نەشتەرگەریی لە دایکبوونە، لەوانیش سێ هەزار و 304ـیان کوڕ و سێ هەزار و 156 یان کچ بوونە.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، 75 هەزار و 607 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، حەوت هەزار و 996 منداڵی ناکام خەوێندراون، 288 منداڵیش لە بەشی چاودێری چڕ خەوێندراون و 61 هەزار و 739 پشکنینی سۆنەر کراون.

هەروەها لە سلێمانی، ساڵی ڕابردوو، نۆ هەزار و 848 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری سلێمانی لە دایك بوون.

هەروەها لەنێو ئەو منداڵانەی لەدایکبوون، 5,096 منداڵیان لە ڕەگەزی کوڕ بوون و 4,752 منداڵیشیان لە ڕەگەزی کچ بوون.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل