هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی کارکردن ئەمشەو ئاراستەی چوون لە تونێلی میراوە دادەخرێت.
چوارشەممە، 7ـی کانوونی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند: بەهۆی کارکردن لە تۆنیلی میراوە و دانانی ڕووناکی و ئامێری هەوا گۆڕکی لە نێو تونێلەکە، ئاراستەی چوونی تونێلی میراوە دادەخرێت.
هاتوچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات تاوەکوو کارکردن تێیدا تەواو دەبێت، شۆفێران دەتوانن ئاراستەی دیکە بۆ چوون و گەڕانەوە بەکاربێنن.
هەروەها ئەمڕۆ چوارشەممە 7ـی کانوونی دووەمی 2026، دکتۆر ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕایگەیاند، کارکردن لە ڕێگەی کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل بەردوامە و نزیکەی 40%ـی کارەکانی کۆتایی هاتووە.
لە بارەی کارکردن لە تونێلی ماوەران - میراوە لە سنووری شەقلاوە، گوتی،"بە هۆی بەفرباین و دۆخی کەشوهەواوە کارکردن لەو تونێلە تاڕادەیەک سست و لاواز بووە، بەڵام لە یەک و بۆ دوو مانگی داهاتوودا بە شێوەیەکی چڕ، کارەکان دەست پێدەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە هۆکاری درێژکردنەوەی تونێلەکە بە درێژایی نزیکەی 250 مەتر، ئەگەر هەیە تەواوبوونی تونێلەکە ماوەیەک دوا بکەوێت.
تونێلی میراوە، دەكەوێتە نێوان شارۆچكەی شەقڵاوە و هەریر.