هۆشەنگ دەروێش: زیاتر لە حەوت هەزار چەکداری بیانی لە نێو هێزەکانی سەر سووریا هەن

نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات، ئەو حکوومەتە ئێستا لە سووریا هەیە، هیچ شتێک بەناوی دیموکراسی نازانێت و پاراستنی مافی پێکهاتەکان چارەسەری دۆخی سووریا دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ـی کانوونی دووەمی 2026، ھۆشەنگ دەروێش، نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان، لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی باسی ڕۆژی کوردستان24، ڕایگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێکە هەردوو گەڕەکی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشەرەفییە لە حەلەب گەماڕۆ دراون، ڕێگە نادرێت، خواردن و دەرمان و بگاتە هاووڵاتییان، پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان چارەسەری دۆخی سووریا دەکات، ئەو حکوومەتەی ئێستا لە سووریا هەیە لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە لاوازە، وڵاتانی ناوچەکە دەیانەوێت بەرژەوەندییەکانیان لە سووریا بەدەستبهێنن.

هۆشەنگ دەروێش گوتیشی: پێویستە هەرچی زووە تەواوی پێکهاتەکانی سووریا لە سەر مێزێک کۆببنەوە و گفتوگۆ بکەن.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا، گرووپە چەکدارەکان فەرمان لە دەرەوە وەردەگرن، هیچ شتێک نازانن بەناوی دیموکراسی و بەیەکەوەژیان، زیاتر لە حەوت هەزار چەکداری بیانی لە نێو هێزەکانی سەربە حکوومەتی سووریادا هەن.

سەرۆک بارزانی لە ڕەگەیەنڕاوێکدا، ڕایگەیاند:  ئەو بارودۆخە مەترسیدار و ئەو شەڕ و توندوتیژیەی كە ئێستا لە شاری حەلەب هەیە، جێگەی نیگەرانییەكی زۆرە و مەترسی لەسەر ژیانی خەڵكی سڤیل و هاووڵاتییانی بێتاوان دروست كردووە و هەڕەشەی پاكتاوی ڕەگەزی لە دژی كورد لەو ناوچەیەدا هەیە.

جەختی لەوەش کردەوە، لەو پێناوەشدا لەگەڵ هەموو لایەنەکان هەوڵی زۆرمان دا كە پێویستە هەرچی گرفت و ناكۆكی هەیە لە ڕێگەی دیالۆگ و بە شێوازی ئاشتییانە چارە بكرێن.

هاوکات سەرۆک بارزانی دەڵێت: ئەو بارودۆخە مەترسیدار و ئەو شەڕ و توندوتیژییەی كە ئێستا لە شاری حەلەب هەیە جێگەی نیگەرانییەكی زۆرە و، مەترسی لەسەر ژیانی خەڵكی سڤیل و هاووڵاتییانی بێتاوان دروست كردووە و هەڕەشەی پاكتاوی ڕەگەزی لە دژی كورد لەو ناوچەیەدا هەیە.