لیندزی گراهام: کار بۆ گەڕانەوەی سزای قەیسەر دەکەم

سیناتۆرێکی ئەمریکی ڕایگەیاند، هەر پێشڕەوییەک بۆ سەر ڕەققە باجەکەی گەڕانەوەی سزاکانی قەیسەر دەبێت؛ گوتیشی: وا دیارە گوێ لە قسەکانمان ناگرن، بۆیە ئەگەر دەتانەوێت پەیوەندییەکانمان بپارێزن، هێرشەکانتان ڕاگرن.

دووشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2026، لیندزی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: ئەگەر هێزەکانی حکوومەتی سووریا بۆ باکووری وڵات ڕەققە بکەن، ئەوا هەموو هەوڵێک بۆ گەڕاندنەوەی سزاکانی قەیسەر دەدەم.

ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە، هۆشداریەکی توند دەداتە حکوومەتی سووریا و ڕایگەیاند، وەکوو دیارە، هیچ کەس لە سووریا گوێ لە قسەکانی من و بەرپرسانی دیکەی حکوومەتی ئەمریکا ناگرێت، ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت، نەک تەنیا سزا زۆر سەختەکان دەسێنین، بەڵکوو بۆ هەمیشە زیان بە پەیوەندییەکانی ئێمەش دەگەیەنێت. دەشڵێت: ئەگەر هیچ گرنگی بە قسەکانی ئێمە نادەن، ئەوە پێتان دەڵێم بەردەوام بن.

لیندزی گراهام گوتیشی: زۆر هەوڵم دا لەگەڵ حکوومەتی سووریا دادپەروەر بم، بەڵام وا دیارە هیچ گرنگی بەمە نادرێت، دووپاتیشی دەکاتەوە، ئەگەر لەو شەڕە لەگەڵ سینات بەردەوام بن، ئەوا زیان بە پەیوەندییەکانمان دەگەیەنێت، ئەگەریش دەتەوێت پەیوەندییەکانمان بپارێزیت، ئەوا ئەو هێرشانە بوەستێنە.