وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی گۆڕانکاریی لە بەشەخۆراکی هاووڵاتییان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
وەزارەتی بازرگانیی عێراق، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە لابردنی هەندێک ماددە لە بەشەخۆراکی مانگانە دەکەن و جەخت دەکاتەوە کە بەشەخۆراکی هەر تاکێک بەبێ کەموکورتی و بە تەواوی دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، 24ـی کانوونیئ دووەمی 2026، وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا وردەکاریی پێکهاتەی بەشەخۆراکی خستووەتە ڕوو، کە پێکهاتووە لە، 9 کیلۆ ئارد، 3 کیلۆ برنج، 1 کیلۆ شەکر، 1 کیلۆ فاسۆڵیا لەگەڵ ڕۆنی زەیت و دۆشاوی تەماتە.
سەبارەت بە بەردەستبوونی خۆراکیش، وەزارەتی بازرگانی دڵنیایی داوە کە کۆگاکانیان بڕی پێویستیان تێدایە بۆ مسۆگەرکردنی بەردەوامیی دابەشکردن بەپێی پلانی پەسەندکراو.
لە کۆتاییدا وەزارەتەکە هۆشداریداوە، ڕێکاری یاسایی توند دەگرنەبەر بەرامبەر هەر کەس و لایەنێک کە هەوڵی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە بدات بە مەبەستی چەواشەکردنی ڕای گشتی و دروستکردنی دڵەڕاوکێ لەناو هاووڵاتییاندا.