هەسەدە: بە حەفت درۆن هێرشکرایە سەر گوندەکانی چل ئاغا
هێزەکانی پاراستنی گەل ئاماژە بەوە دەکات، لەلایەن چەکدارانی سووپای عەرەبی سووریاوە هێرشکراوەتە سەر گوندەکانی چل ئاغا، بەڵام بە هەموو توانایەکەوە بەرگریی دەکەین.
ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی کانوونی دووەمی 2026، هێزەکانی پاراستنی گەل( هەسەدە) بڵاویکردەوە، چەکدارانی سوپای عەرەبی سووریا بە حەوت درۆنی خۆکوژی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی باقلە و سەفا لە چل ئاغا.
هەسەدە باس لەوە دەکاتەوە، ئەم هێرشانە وەک پێشێلکارییەکی نوێ و ئاشکرای ئاگربەست و ڕێککەوتنەکان هەژمار دەکرێن.
هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە هێزەکانمان بە هەموو توانایەکەوە بەرگریی دەکەن.
لەلای خۆیەوە، پەیامنێری کوردستان24، رایگەیاند: لە گوندەکانی چل ئاغا شەڕی هەسەدە و چەکدارانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ ماوهیهكی درێژ بەردەوام بوو و، 40 چەکداری دیمهشق کوژران و 15 كهسی مهدهنیش کوژران و برینداربوون.
لە گوندەکانی چل ئاغا، هەسەدە هێرشێکی چەکدارانی سەر بە سوپای عەرەبی سووریای تێکشکاند.
پەیامنێری کوردستان24 لە چل ئاغا و بەتایبەت لە گوندی باقلە ڕایگەیاند، هەسەدە لە گوندی باقلە کە یەک کیلۆمەتر لە گوندی سەفا دوورە شەڕ لەنێوان ئەوان و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمهشق ڕوویداوه.