حکوومەتی سووریا: رێککەوتنمان لەگەڵ هەسەدە لە دووشەممەوە دەچێتە واری جێبەجێکردن
وەزیری راگەیاندنی سووریا، رایگەیاند، رێککەوتنی نێوان حکوومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات ( هەسەدە ) لە رۆژی دووشەممەی داهتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن.
هەینی 30ـی کانوونی دووەمی 2026، حەمزە مستەفا وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا، رایگەیاند، رێککەوتننامەی ئەمڕۆی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات ( هەسەدە ) لەگەڵ حکوومەتی سووریا تەواوکاری رێککەوتنی 18ـی کانوونی دووەمە، ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رۆژی دووشەممەوە رێکارە کردەییەکان جێبەجێ دەکرێت.
ڕوونیشیکردەوە، ڕادەستکردنی کێڵگە نەوتییەکانی ڕمێلان و سوەیدی و فڕۆکەخانەی قامیشلی لە ماوەی 10 ڕۆژدا ئەنجام دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێوەبەری ئاسایشی تازە دەستنیشانکراوی حەسەکە ڕۆژی دووشەممە دەست بە ئەرکەکانی دەکات، جەختی لەوەشکردووەتەوە، ئەندامانی هێزەکانی سووریای دیموکرات ( هەسەدە ) دەخرێنەوە سەر لیواکانی هێزە سەربازییەکانی حکوومەتی سووریا.
لێدوانی وەزیری راگەیاندنی سووریا، دوای ئەوە هات، ئەمڕۆ هەینی 30ـی کانوونی دووەمی 2026، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده بڵاویكرده‌وه، ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له نێوان حكوومه‌تی سووریا و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به ڕێككه‌وتنێكی هه‌مه‌لایه‌نه ئه‌نجامدرا، له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر یه‌كخستنی قۆناغ به قۆناغی هێزی سه‌ربازی و ئیداری له نێوان هه‌ردوولادا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ڕێككه‌وتنه‌كه بریتییه له كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كان له خاڵه‌كانی به‌ركه‌وتن، هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ناو سه‌نته‌ری شاره‌كانی حه‌سه‌كه و قامیشلۆ و ده‌ستپێكردنی یه‌كخستنی هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها فیرقه‌یه‌كی سه‌ربازی پێكده‌هێندرێت كه سێ لیوا له هێزەکانی هه‌سه‌ده له‌خۆده‌گرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لیوایه‌ك له هێزه‌كانی كۆبانێ له چوارچێوه‌ی فیرقه‌یه‌كی سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌ب پێكده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنه‌كه بریتییه له یه‌كخستنی داموده‌زگاكانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر به داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی سووریا، له‌گه‌ڵ ڕێكخستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی، جگه له‌وه‌ش ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مافه مه‌ده‌نی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان و زامنكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان كراوە.