زێلێنسکی: ئەم هەفتەیە گەڕێکی دیکەی گفتوگۆی سێقۆڵی لەگەڵ واشنتن و مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت
سەرۆکی ئۆکرانیا، ڕایگەیاند گەڕێکی دیکەی گفتوگۆی سێقۆڵی لەگەڵ واشنتن و مۆسکۆ لە شاری ئەبوزەبی بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕۆژانی 4 و 5ی شوبات ناوبژیوانی لە نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیادا دەکات، جەختیشی کردەوە کە کیێڤ ئامادەیە بۆ گفتوگۆ.
یەکشەممە 1ی شوباتی 2026، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی (ئێکس) نووسیویەتی: تیمی دانوستانکاری ئێمە ڕاپۆرتی خۆی پێشکەش کردووە، وادەی کۆبوونەوە سێقۆڵییەکانی داهاتوو دیاریکراوە، بڕیارە ڕۆژانی 4 و 5ی شوبات لە ئەبوزەبی بەڕێوەبچێت، هەروەها ئاماژەشی داوە، ئۆکرانیا ئامادەیە بۆ گفتوگۆیەکی بابەتی و ئێمە بایەخ بەوە دەدەین دڵنیابینەوە لەوەی دەرئەنجامەکەی ببێتە هۆی کۆتاییهێنانێکی ڕاستەقینە بە جەنگ بە شێوەیەک کە کەرامەتی ئۆکرانییەکان بپارێزێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕووسیا لە ڕێگەی هێرشەکانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بۆمب و مووشەک، هەوڵدەدات هێڵەکانی دابینکردن و پەیوەندی نێوان شار و شارۆچکە جیاوازەکان پەکبخات، باسی لەوەشکردووە،لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، ڕووسیا زیاتر لە 980 درۆن، نزیکەی 1100 بۆمبی ئاسمانی ڕێنماییکراو، و دوو مووشەکی دژی ئۆکرانیا بەکارهێناوە.
شەممەی ڕابردوو لە شاری ئەبوزەبی، کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لەنێوان نوێنەرانی ڕووسیا، ئەمریکا و ئۆکرانیا سەبارەت بە پرسە ئەمنییەکان بەڕێوەچوو و کۆتایی هات.
لە بەرانبەردا، ڤلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا جارێکی دیکە جەختی لەسەر ڕەتکردنەوەی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی دۆنباس کردەوە و ڕایگەیاند، هەڵوێستی کیێڤ لەو بارەیەوە هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.
لەلایەکی دیکەوە، دمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی دۆنباس مەرجێکی سەرەکی و بنەڕەتییە بۆ مۆسکۆ. هەروەها یوری ئۆشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆکی ڕووسیاش ئاماژەی بەوە کرد، کشانەوەی هێزەکانی کێڤ لەو ناوچانە بەشێکی سەرەکییە لە پرۆسەی گەیشتن بە هەر چارەسەرێکی گشتگیر.
جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لە 24ی شوباتی 2022 دەستیپێکرد و دوا هەنگاوی ئاگربەست پێنجشەممەی ڕابردوو بوو لە ئەبوزەبی بە نێوەندگیری ئەمریکا و وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوەیەکدا سەبارەت بە بەڕێوەچوونی گفتوگۆکان جەختی کردەوە، چارەسەرکردنی ململانێی ئۆکرانیا پێویستی بە بنبڕکردنی هۆکارە بنەڕەتییەکان هەیە.وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کیێڤ و ئەوروپا هەوڵ دەدەن لەبری باسکردنی پرسە سەرەکییەکانی پەیوەست بە واقیعی ناوچەیی و هۆکارە ڕاستەقینەکانی ململانێکە، بابەتەکە بە ئاراستەی گفتوگۆکردن لەسەر قۆناغی دوای کۆتاییهاتنی شەڕ ببەن، وەک پرسی پێدانی گەرەنتی ئەمنی و بووژانەوەی ئابووری.