مەسرور بارزانی: بەم زووانە خزمەتگوزارییەکانی ئی-پسوولە زیاتر دەبن
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە ڕێگەی خزمەتگوزاریی ئی-پسوولە هاووڵاتییان دەتوانن بە چەند چرکەیەک و بە ڕێگەیەکی پارێزراو و بێ تێچووی زیادە پارەی کارەبا بدەن و بەم زووانە خزمەتگوزارییەکانیشی زیاتر دەبن.
سێشەممە 10ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) لە بارەی ڕاگەیاندنی خزمەتگوزارییەکانی ئی-پسوولە نووسیویەتی: خۆشحاڵبووم بە ڕاگەیاندنی خزمەتگوزاریی ئی-پسوولە کە سەکۆی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ پارەدانی پسوولەکان.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەشی داوە، ئێستا هاووڵاتییان دەتوانن بە چەند چرکەیەک و بە ڕێگەیەکی پارێزراو و بێ تێچووی زیادە پارەی کارەبا بدەن.
هەروەها نووسیویەتی: بەم زووانە خزمەتگوزارییەکانی ئی-پسوولە زیاتر دەبن
خۆشحاڵبووم بە ڕاگەیاندنی خزمەتگوزاریی ئی-پسوولە کە سەکۆی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ پارەدانی پسوولەکان.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani)ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عەلی ئەلعەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و ژمارەیەکی زۆر لە وەبەرهێنەران و خاوەنکاران و بەڕێوەبەر و نوێنەرانی بانکەکان، لە رێورەسمێکی تایبەتدا، پڕۆژەی (ئی پسوولە) راگەیەنرا.
ئێستا هاووڵاتییان دەتوانن بە چەند چرکەیەک و بە ڕێگەیەکی پارێزراو و بێ تێچووی زیادە پارەی کارەبا بدەن.
بەم زووانە خزمەتگوزارییەکانی ئی-پسوولە زیاتر دەبن. pic.twitter.com/cEzt5OqTPA
ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عەلی ئەلعەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و ژمارەیەکی زۆر لە وەبەرهێنەران و خاوەنکاران و بەڕێوەبەر و نوێنەرانی بانکەکان، لە رێورەسمێکی تایبەتدا، پڕۆژەی (ئی پسوولە) راگەیەنرا.