بڕایان مەست: گومانمان لە داهاتووی سووریا هەیە
بڕایان مەست، سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە کۆنگرێسی ئەمریکا، جەخت لەسەر پێگەی مەزڵووم عەبدی وەک هاوپەیمانێکی ستراتیژی و جێی متمانەی واشنتن دەکاتەوە و گومانی قووڵی خۆشی دەربارەی سەقامگیریی داهاتووی سووریا لەژێر دەسەڵاتی ئەحمەد شەرعدا نیشان دەدات.
بڕایان مەست لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا کە کوردستان24 ئامادەی بوو، گوتی: لە قسەکردن لەگەڵ جەنەراڵ مەزڵووم عەبدی بەردەوام دەبم، ئەو بیستراوترین دەنگی رێکەوتنانە و هاوپەیمانێکی متمانەپێکراو بووە، بەردەوامیش لە پەیوەندیدا دەبین."
ئەو کۆنگرێسمانە ئاماژەی بەوەشدا، پێم وایە گومانێکی زۆر لەسەر سەقامگیری سووریا هەیە بۆ داهاتوو، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی کردەوەکانی ئەحمەد شەرع و پرسی تێکەڵکردن و لەخۆگرتنی پێکهاتەکانە."
دەشڵیت: دەرفەتیان هەیە دۆخەکە باشتر بکەن. قسەم لەگەڵ ئەحمەد شەرع کردووە و بینیومە، کە لێم پرسیوە؛ گوتی، ئێمە دوژمن نین؟ ئەویش ئەوەی دەربڕیوە کە داهاتوویەکی باشتری بۆ هاووڵاتییان دەوێت."