رانیە.. بەهۆی هەبوونی بڕێکی زۆری دەرمانی بەسەرچوو کۆگایەکی کشتوکاڵی داخرا
لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە کۆگایەکی کشتوکاڵیان لە گەڕەکی قەڵات داخست بەهۆی بوونی ژمارەیەک سەرپێچی و هەبوونی بڕێکی زۆر دەرمانی کشتوکاڵی بەسەرچوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، 23ـی شوباتی 2026، لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە کۆگایەکی کشتوکاڵیان لە گەڕەکی قەڵات داخست بەهۆی بوونی ژمارەیەک سەرپێچی لەوانە: بوونی بڕێکی زۆر دەرمانی کشتوکاڵی بەسەرچوو، بوونی دەرمانی قەدەغەکراو، بوونی دەرمانی فەلکراوی بێ بەروار.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، بوونی دەرمان بۆ ماوەیی ئەمانی 28 رۆژ بەکاردێت و پێویستە لەژێر ڕێنمایی ئەندازیاری کشتوکاڵی بدرێت بە جوتیارەکان و هەروەها بوونی ٦شەش دەبە دەرمانی فەل و نەبوونی لۆگۆ و ناونیشان و ژمارەی مۆبایل لەسەر کۆگا.
ئەمە لەکاتێکدایە نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوتبوو: لە مانگی رەمەزاندا لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان، چەند رێکارێک دەگرینەر کە ئەمانەن:
یەکەم: زیادکردنی ژمارەی لیژنەکان لە هەموو شار و شارۆچکەکان.
دووەم: زیادکردنی لیژنەکان لەکاتی ئێواران و پارشیوان.
سێیەم: سزای سەرپێچیکاران بەراورد بە ساڵی رابردوو توندتر دەکرێت.
چوارەم: لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی بە هەماهەنگی بڕیار دراوە هەر شەربەتێک لۆگۆی لەسەر نەبێت دەستی بەسەردا دەگیرێت، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین هیچ شەربەتێک بەبێ لۆگۆ نەکڕن.