تره‌مپ درز ده‌خاته نێو كۆمارییه‌كان
كۆمارییه‌كان له‌به‌رده‌م ئینشیقاقدان
K24- مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
گرووپێكی 11 كه‌سی له ئه‌نجومه‌نی پیران دژی ئه‌وه‌ن كه په‌سه‌ندی دۆڕاندنی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ بكه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 3ی نۆڤێمبه‌ری 2020.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی دیترۆیت فری پرێس، سه‌ركرده ره‌تكه‌ره‌كانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له حزبی كۆماری هۆشیاری ده‌ده‌ن له بنكۆڵكردن و له‌قكردنی هه‌ڵبژاردن یان لێكترازان و ئینشیقاق له حزبدا.
له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كێك له گه‌وره ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی دیموكراته‌كان دڵڕه‌قانه ره‌خنه‌ی له‌م هه‌وڵه گرت و به "پرۆپاگه‌نده‌ی چاوبه‌ست" وه‌سفی كرد. وتیشی: "هه‌وڵێكه بۆ رووخاندن و وێرانكردنی ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران". و ئه‌مه چاره‌نووسی شكستخوازانه، له‌كاتێكدا تره‌مپ له رێگه‌ی نووسینی كۆمه‌ڵێك تویته‌وه هانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌دات.
به‌هه‌مان شێوه سیناتۆر ئیمی كلۆبشار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران له‌سه‌ر ویلایه‌تی مینیسۆتا له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به كوردستان 24ی وت:"ئه‌و هه‌وڵه‌ی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌ر لیژنه‌ی فیدرالی هه‌ڵه‌یه". وتیشی: "نادیموكراتییه، نائه‌مه‌ریكیانه‌یه، بۆ خۆشبه‌ختی سه‌ركه‌وتوونابن، چونكه زۆر هاوڕێی كۆمارییه‌كان پشتگیری‌یان ناكه‌ن". له‌كۆتاییدا وتی: "دواجار دیموكراتییه‌ت سه‌رده‌كه‌وێت".
داوا له كۆنگرێس ده‌كرێت له 6ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری) 2021 كۆببێته‌وه و به‌پێی ده‌ستووری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامه‌كانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند بكات. كه جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه جۆو بایدن-ی دیموكراته‌كان، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكایه، له‌كاتێكدا ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه هه‌میشه له‌و رۆژه‌دا شتێكی ڕواڵه‌ته.
له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا سیناتۆری كۆمارییه‌كان له‌سه‌ر ویلایه‌تی ته‌كساس (تید كروز) كه سه‌ركردایه‌تی گرووپه‌كه ده‌كات، دوێنێ 2ی كانوونی دووه‌م داوایه‌كی پێشكه‌ش به كۆنگرێس كرد كه ئه‌م بڕوانامه پێدانه به جۆو بایدن، راگرن و دوای بخه‌ن بۆ 10 رۆژی دیكه كه رێوشوێنی تانه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆتایی دێت.
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م رایه‌وه چه‌ند سیناتۆرێكی كۆمارییه‌كان دژی ئه‌م هه‌وڵه‌ی كروز و هاورێكانیانن، یه‌ك له‌وانه (بن ساسی) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران له نیبراسكا كه یه‌كێكی تریشه له‌وانه‌ی ئه‌گه‌ری خۆ كاندیدكردنی هه‌یه له 2024 له په‌یامێكدا بۆ هاوڕێكانی له رێگه‌ی تویتێكه‌وه نووسیویه‌تی: "ئه‌م چاوبه‌ستییه ترسناكه ره‌تده‌كه‌مه‌وه".
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی شیكاگۆ تریبۆن، ئه‌م هه‌وڵه‌ی تید كروز له ساتێك‌دا ئاشكرا بوو كه سیناتۆر (جۆرج هاولی) سه‌ربه ویلایه‌تی میسوری یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی كۆمارییه‌كان بووه كه په‌یوه‌ندی به‌و 11 كۆمارییه‌وه كردووه و هه‌وڵی گرووپه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه كه دانیشتنی 6ی كانوونی یه‌كه‌م ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: "ره‌تكردنه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ دانپێدانان به دۆڕاندنی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2020 گرژی دروستكردووه له حزب-دا و وا له‌كۆمارییه‌كان ده‌كات كه سووربن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕیارێكی مه‌نتیقی بگرێته‌به‌ر كه رووخساری سیاسی سه‌رده‌می (پۆست-تره‌مپ) دیاریبكات".
به‌شی زۆری میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه و به‌ربیری خوێنه‌ران و بینه‌رانیاندا ده‌هێننه‌وه كه هه‌ریه‌ك له دوو كه‌سن ئه‌گه‌ر هه‌یه (هاولی و كروز) پاڵێوراوانی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژاردنی 2024 بن.
هه‌رچی میچ مەککۆنێل، سەرکردەی زۆرینەی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی پیران له‌رێگه‌ی سی ئێن ئێن-وه ئاشكرایكرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵی كوده‌تا نادات بۆیه داواده‌كات به‌رپرسه ناحزبییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆتایی بهێنن به ده‌رخستنی ئه‌نجامێكی ئازاد و پاك.
هه‌روه‌ها ئه‌و 11 ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران سه‌ركه‌وتوو نابن له رێگریكردنی جێگیربوونی بایدن له سه‌رۆكایه‌تی كه رۆژی 20ی كانوونی دووه‌می 2021 ده‌ستبه‌كارده‌بێت ئه‌ویش دوای سه‌ركه‌وتنی له ده‌نگدانی نوێنه‌رانی (ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردن - Electoral College) به جۆو یایدن به ئه‌نجامی 306 به 232 ده‌نگ. به‌ڵام ئه‌و چالێنجه‌ی كه كۆمارییه‌كان رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هاوشێوه‌ی هه‌مان هه‌وڵی بێهوده‌یه كه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رۆكایه‌تی سه‌رده‌می جه‌نگی ئه‌هلی تووشی هاتوون.
تره‌مپ ده‌بێت به یه‌كه‌م سه‌رۆكی دۆڕاو له مێژووی 30 ساڵی رابردوودا تانه له ئه‌نجامه‌كان ده‌دات و داواده‌كات هه‌ڵبژاردن دووباره بكرێته‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی ته‌زویرێكی به‌رفراوان كراوه. وێڕای ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسانی ناحزبی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ته‌نانه‌ت داواكاری گشتی ئه‌وه‌ی دووپاتكردۆته‌وه كه هیچ ناته‌ندروستییه‌ك له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نییه.
هه‌روه‌ها به‌پێی سی ئێن ئێن له كۆی 50 داوای یاسایی كه سه‌رۆك و پارێزه‌ره هاوكاره‌كانی وه‌ك تانه‌دان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رزیانكردۆته‌وه، تێكڕایان تاڕاده‌یه‌ك شكستیان هێناوه. ته‌نانه‌ت دووجار له‌لایه‌ن دادگای باڵای ئه‌مه‌ریكاوه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا هیچ گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان روونه‌دات و جۆو یایدن وه‌ك 46مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌كاربێت.
ئه‌و سیناتۆرانه‌ی كۆمارییه‌كان كه پاڵپشتی هه‌وڵه‌كانی تره‌مپ ده‌كه‌ن ئه‌مانه‌ن: (تید كروز- ویلایه‌تی ته‌كساس، رۆن جۆنسۆن - ویلایه‌تی ویسكونسن، جیمس لانكفۆرد - ویلایه‌تی ئۆكلاهۆما، ستیڤ داینز- ویلایه‌تی مۆنتانا، جۆن كێنیدی- ویلایه‌تی لویزیانا، مارشا بلاكبیرن- ویلایه‌تی تێنیسی، مایك براون- ویلایه‌تی ئیدیانا، سینسیا لومیس- ویلایه‌تی وایۆمینگ، روجیر مارشاڵ- ویلایه‌تی كانساس، بێل هاگرتی- ویلایه‌تی تێنیسی، تۆمی تۆبرفیل- ویلایه‌تی ئالاباما).