ترەمپ: ئێستا کاتێکی سەختە

K24- هەولێر:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە دواین لێدوانی لەبارەی گرژییەکانی واشنتن، پەیامێکی ئاراستەی لایەنگرانی کرد.

ترەمپ بە لایەنگرانی دەڵێت، ئێمە ئێوەمان خۆش دەوێت.

دەشڵێت، ئێستا کاتێکی زۆر سەختە. هەڵبژاردنێکی ساختە بوو، بەڵام  ئێوە دەبێت بڕۆنە ماڵەوە. دەزانم کە ئەنجامەکان ئازارتان دەدات. ئەوە بزانن کە ئێمە ئاشتیمان دەوێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لایەنگرانی ترەمپ، چوونە نێو باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران و بەربەستی پۆلیسیان شکاند. بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و چەند کەسێکیش بریندارن.