ئینیێستا بەشداری مۆندیالی 2026 دەکات
ئاندرێس ئینیێستا ناوەڕاستکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنای ئەم وڵاتە، وەکو بەڕێوەبەری وەرزشی هەڵبژاردەی مەغریب دیاریکرا.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، فێدراسیۆنی تۆپی پێی مەغریب بە شێوەیەکی فەرمی، ئاندرێس ئینیێستا ناوەڕاستکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنای، وەکو بەرێوەبەری وەرزشی هەڵبژاردەکەیان دیاریکردووە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە دەستنیشانکردنی ئینیێستا دوای ئەو گۆڕانکاریانە دێت کە لە هەڵبژاردەی مەغریب کراون. هەر لەو گۆڕانکاریانە محەمەد وەهبی ئەویش وەکو راهێنەری نوێی ئەو هەڵبژاردەیە دیاریکراوە.
رۆژنامە کەتەلۆنیەکە بڵاویشی کردووەتەوە، ئامانج لە دیاریکردنی ئینیێستا بۆ پرۆژەیەکی دوور مەودایە و فێدراسیۆنی تۆپی پێی مەغریب دەیەوێت، بۆ میوانداری کردنی مۆندیالی 2030 سوود لە ئەزمونی ئەو یاریزانی پێشووی لارۆخا ببینێت.
ئاندرێس ئینیێستا لە ساڵی 2018 و دوای نزیکەی 16 ساڵ، ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای بە یەکجاری جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی ڤیسێل کۆبی ژاپۆنی کرد، دواتر پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئیمارات کرد و لە ساڵی 2024 بە یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا.