نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبووانی هەولێر: 17 منداڵ لە دایکبوونە

لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان 65 کەس بە مەبەستی چارەسەر وەرگرتن سەردانی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبوونی فێرکاری هەولێریان کردووە و دوو کوڕ بە نەشتەرگەریی و حەوتیش بە ئاسایی لە دایکبوونە.

ئەمڕۆ هەینی، 20ـی ئاداری 2026،  شوان تەحسین بەڕێوەبەری کارگێریی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاری هەولێر، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە کاتژمێر هەشتی بەیانی ئەمڕۆوە تاوەکو هەشتی ئەمشەو نۆ کور و هەشت کچ لە دایکبوونە، دوو کوڕ بە نەشتەرگەریی و حەوتیش بە ئاسایی لە دایکبوونە.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا، دوو کچ بە شێوەی نەشتەرگەریی و شەش کچیش بە ئاسایی لە دایکبوونە، هاوکات 65 نەخۆشیش سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.

شوان تەحسین گوتیشی: تەندروستی سەرجەم منداڵەکان و دایکیان جێگیرە و هیچ گرفتێکی تەندروستیان نییە.