لە عەفرین و چەند شوێنێکی پارێزگای حەلەب ئاڵای کوردستان دەسوتێندرێت

لە عەفرین و چەند شوێنێکی پارێزگای حەلەب بە بەرچاوی هێزە ئەمنییەکانی سووریا هێرش دەکرێتە سەر ئەو کەسانەی ئاڵای کوردستانیان بە بۆنەی جەژنی نەورۆز بەرزکردووەتەوە و ئاڵای کوردستانیش دەسووتێندرێت.

بە گوێرەی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە دەست کوردستان24 کەوتوون لە عەفرین و چەند شوێنێکی پارێزگای حەلەب ژمارەیەک کەسی توندڕەو بە تەکبیر هێرش دەکەنە سەر ئەو کەسانەی ئاڵای کوردستانیان بە بۆنەی جەژنی نەورۆز بەرزکردووەتەوە و جلوبەرگی کوردیان پۆشیوە.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکان دیارە ئەو کەسانە بە تەکبیر ئاڵای کوردستان دەسوتێنن و هاوکات هێرش دەکەنە سەر ئەو ئافرەتانەی کە جلوبەرگی کوردیان پۆشیوە، هاوکات بە بەرچاوی هێزە ئەمنییەکانیش لە گەنجانی کورد دەدەن کە ئاڵای کوردستانیان بەرزکردووەتەوە و زیان بە ئۆمبێلەکانیان دەگەنین.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیشدا ئاڵایەکی گەورەی کوردستان لە شەقامێک راخراوە و هاووڵاتییان و ئۆتۆمبێل بەسەریدا دەڕۆن، چەند کەسێکیش کە لەسەر ئاڵاکە وەستاون، کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی سووریان

زۆرینەی هێرشەکانیش لە شاری عەفرین و ئەعزازی دەوروبەری حەلەب بوون و بۆ رێگەگرتن لە تەشەنەکردنی گرژییەکان و ئاڵۆزبوونی دۆخەکەش، ئاسایشی عەفرین هاتوچۆی لە شارەکە لە هەشتی ئێوارەوە تاوەکو کاتژمێر دووی شەو قەدەخە کرد.