ریاڵ مەدرید ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا ساڵانێکە خاوەنی زۆرترین هاندەرە لە جیهان، بۆ ئەمجارەش یانە ئیسپانیەکە لە پلەی یەکەم دێت، بەڵام ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمار دەکات.
ماڵپەری Sportsdunia بڵاویکردەوە، بە گوێرەی دوایین داتاکان یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، لە پلەی یەکەمی ئەو یانانە دێت کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خاوەنی زۆرترین هاندەرە و ژمارەی شوێنکەوتووەکانی یانەکەش گەیشتووەتە 433 ملیۆن کەس و نزیکەی یەک ملیۆن شوێنکەوتووی زیاد کردووە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بێجگە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یانە ئیسپانیەکە لە یاریگاکانیش زۆرترین رێژەی هاندەر لە یارییەکانی ئامادەبوون. هەروەها ئەو یانەیە بە گشتی لە نێوان تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان فەیس بووک و ئینستاگرام و تیکتۆک و هەروەها ئێکس لە پلەی یەکەم دێت.
ریزبەندی 5 یانەی خاوەنی زۆرترین شوێنکەوتوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان:
1- ریاڵ مەدرید: 433 ملیۆن شوێنکەوتوو ( فلۆوەرس )
2- بارسێلۆنا: 380 ملیۆن شوێنکەوتوو
3- مانچێستەر یونایتد: 222.4 ملیۆن شوێنکەوتوو
4- پاریس سانجێرمان: 195 ملیۆن شوێنکەوتوو
5- مانچێستەر سیتی: 166 ملیۆن شوێنکەوتوو