حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە قەتەر و تورکیا دەکات
حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی فەرمیدا، هاوخەمی و سەرەخۆشی قووڵی خۆی بۆ هەردوو وڵاتی قەتەر و تورکیا دەربڕی بەهۆی ڕووداوی تێکشکانی هەلیکۆپتەرە سەربازییەکە و ڕایگەیاند کە لەم کاتە سەختەدا هاوسۆزی گەل و حکوومەتی هەردوو وڵاتە.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی ئاداری 2026، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا سەرەخۆشی خۆی بۆ رووداوی تێکشکانی هەلیکۆپتەرە سەربازییەکەی وڵاتی قەتەر ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد. لە پەیامەکەدا هاتووە: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان قووڵترین سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی رووداوی تێکشکانی هەلیکۆپتەرەکەی قەتەر دەردەبڕێت."
حکوومەتی هەرێم جەختی کردەوە کە لەم بارودۆخە ناخۆشەدا، بە تەواوی لەگەڵ خێزان و کەسوکاری قوربانییەکان و گەل و حکوومەتی هەردوو وڵاتی دۆست، قەتەر و تورکیا، دەوەستێت و هاوبەشی خەمەکانیانە.
ئەم پەیامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئەوە دێت کە بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە، هەلیکۆپتەرێکی سەربازی لە کاتی مەشقێکی هاوبەشدا لە ئاوە هەرێمییەکانی قەتەر تێکشکا و بەو هۆیەوە حەوت ئەفسەر و تەکنیکدایت هەر دوو وڵات گیانیان لەدەستدا.