راهێنەری یانەیەکی پرێمەرلیگ دەستی لەکار کێشایەوە
تەنیا دوای شەش هەفتە و حەوت یاریی، ئیگۆر تیۆدۆری کرواتی دەستی لە راهێنەرایەتی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی کێشایەوە.
یانەی تۆتێنهام بە فەرمی لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیویەتی: بە رەزامەندی هەردوولا ئیگۆر تیودۆر دەستبەجێ دەستی لە راهێنەرایەتی یانەکەمان کێشایەوە و پۆستەکەی جێهێشت.
لە بڵاوکراوەکەی تۆتێنهام دەردەکەوێت رەنگە کێشەی راهێنەرە کرواتییەکە خێزانی بێت و نووسیویانە: بە خەم و پەژارەوە سەیری ئەو شتانە دەکەین، کە ئیگۆر تیودۆر بەم دواییانە تووشی بووە و پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ ئەو و بنەماڵەکەیان لەم دۆخە سەختە دەردەبڕین.
یانە لەندەنییەکە ئاماژەی بەوەکردووە: بەمنزیکانە راهێنەرێکی نوێ بۆ یانەکەیان دەستنیشان دەکەن بۆئەوەی شوێنی تیودۆر بگرێتەوە.
ئیگۆر تیۆدۆری کرواتی تەمەنی 47 ساڵە و پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی، یوڤێنتووس، لازیۆ و مارسێی بووە و کۆتا جار بوو بە راهێنەری تۆتێنهام و ئەنجامەکانی وەك پێویست نەبوون، تەنیا دوای شەش هەفتە و 7 یاریی دەستی لە راهێنەرایەتی یانەکە کێشایەوە.
ئەنجامەکانی تیۆدۆر لەگەڵ تۆتێنهام:
- 7 یاریی
- 5 دۆڕان
- 1 یەکسان
- 1 بردنەوە