سەرۆکی سووریا سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات
سەرۆکی سووریا سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات و جەخت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ راوەستاندنی شەڕ دەکاتەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، "ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌ممه، 06ـی نیسانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيى له ئەحمەد شەرع، سەرۆکی كۆمارى عه‌ره‌بيى سووریاوه پێگه‌يشت".
بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى دۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەكانى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه. له‌مباره‌يه‌وه جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ راوەستاندنی شەڕ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کردەوە".
دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراقیش، "جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرایەوە. لەم چوارچێوەیەدا، ئەحمەد شەرع سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان".
دۆخی کورد و پێکهاتەکان لە سووریا، پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه بوو.