لە ئیسپانیا هەفتەی بیرەوەری و یادگارییەكان بەڕێوە دەچێت
تەنیا ریال مەدرید هیچ كاتێك بەشداریی ئەو هەفتەیەی نەكردووە
ئه‌م هه‌فته‌یه له ئیسپانیا هه‌فته‌ی یادگاری و نۆستالیجیایه له كۆی 42 یانه‌ی ئیسپانی 38 یانه‌یان به درێسی كلاسیك یارییه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه ده‌كه‌ن، ئەم هەفتەیە تایبەتە بە یادەوەرییەكانی رابردووی خولەكانی ئیسپانیا.
ئه‌م هه‌فته‌یه له ئیسپانیا پێی ده‌گووترێت هه‌فته‌ی نۆستالیجیا
له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا به‌هۆی هه‌فته‌ی نۆستالیجیا نمایشی جلوبه‌رگی درێسه كلاسیكییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، یادگارییه‌كان به‌بیر هانده‌ران و خه‌ڵكی ده‌هێندرێته‌وه و تۆپی پێش به‌شێك ده‌بێت له‌و یادگارییانه.
له نێوان 42 یانه‌ی خولی پله یه‌ك و پله دووی ئیسپانیا 38 یانه‌یان به درێسی كلاسیكی یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌كه‌ن. بارسێلۆنا و ریال مه‌درید و خێتافی و رایۆ ڤایكانۆ تاكه چوار یانه‌ن كه یارییه‌كانیان به درێسی كلاسیك ناكه‌ن.
بارسێلۆنا و رایۆ ڤایكانۆ و خێتافی بۆ ئه‌م وه‌رزه به‌هۆكاری تایبه‌ت درێسی كلاسیكی له یارییه‌كانیان ناپۆشن، به‌ڵام بەشێوازی دیكە به‌شداری ده‌كه‌ن، لە بەرامبەردا ریال مه‌درید هیچ كات به‌شداری هه‌فته‌ی نۆستالیجیای نه‌كردووه و ئه‌مساڵیش نایكات.
له یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی لالیگا ناوبژیوانه‌كان جلی ده‌یه‌كانی رابردووی ناوبژیوانه‌كان ده‌پۆشن له په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی لالیگا یه‌ك و لالیگا دوو لۆگۆ و ئه‌نجامی یاریی و چه‌ند دیزاینێكی رابردوو به‌كار ده‌هێندرێت.
هه‌موو وه‌رزێك تۆپێكی جیاواز بۆ لالیگا دروست ده‌كرێت، به‌ڵام له‌م هه‌فته‌یه تۆپه‌كانی ده‌یه‌ی رابردوو له یارییه‌كان به‌كار ده‌هێندرێت.
سه‌رجه‌م ئه‌و درێسانه‌ی یانه‌كان له‌م هه‌فته‌یه بۆ یارییه‌كانیان ده‌یپۆشن له كۆگا و پێشانگای مه‌درید بۆ نمایشی جلوبه‌رگ نماییشكران.
خولی ئیسپانی تاكه خولی نێو پێنج خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وروپایه كه هه‌فته‌ی یادگاری و نۆستالیجیای هه‌یه، به‌ڵام له خولی ره‌گبی و خولی تۆپی پێی ئوسترالی ساڵانه و پێش لالیگا به درێسی كلاسیكییه‌وه یارییه‌كان ده‌كه‌ن.