گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق کۆتایی هات

گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق کۆتایی هات و قۆناغی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەست پێدەکات.

شەممە، 11ـی نیسانی 2026، کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دەستی پێکرد.

بە پێی راگەیەنراوی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، دوای ئەوەی نزار ئامێدی، کاندید یەکێتی و موسەننا ئەمین، کاندیدی یەکگرتوو، توانیان زۆرینەی دەنگەکانی گەڕی یەکەمی دەنگدان بە دەست بهێنن، دەنگدانەکە چووە گەڕی دووەم.

هەورەها دوای ئەوەی گەڕی دووەمی دەنگدان کۆتایی هات، ئێستا پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستی پێکرد.