قالیباف هۆشداری دەداتە بازرگانانی نەوت
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هۆشداریی دایە مامەڵەکارانی بازاڕە دارایییەکان کە نەکەونە ژێر کاریگەریی ئەوەی ناوی برد بە "یارییە کاغەزییەکان"ی پەیوەست بە سیاسەتەکانی ئەمریکا، جەختی کردەوە، نرخە راستەقینەکان پێوەری سەرەکین بۆ هەڵسەنگاندنی بازاڕەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی نیسانی 2026، محەممەد باقر قالیباف، لە پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند، "نرخی نەوتی دیجیتاڵی کە بە (کاغەزی) ناسراوە بەپێی بارودۆخی بازاڕ دیاری دەکرێت، لەگەڵ بۆندەکانی گەرەنتی"، هەردووکیان بە خانووی چۆڵ کە متمانەیان پێناکرێت دەزانێت.
قالیباف روونیشیکردەوە، "ستاندارد لە نرخی راستەقینەی نەوتدایە، واتە ئەو نرخەی بەپێی مامەڵەی راستەقینە نەوتی پێ دەکڕدرێت و دەفرۆشرێت"، ئاماژەی بەوەشکرد "پێوەرێک هەیە کە جیاوازی نێوان نرخی راستەقینە و کاغەز لە بازاڕی نەوتدا ئاشکرا دەکات."
گوتیشی: "ئەم پێوەرە یارمەتیدەرە بۆ ئاشکراکردنی رادەی دەستکاریکردن لە نرخی نەوتی دیجیتاڵیدا، بە پێچەوانەی بۆندەکانی گەرەنتی، کە ئاماژەیەکی راستەقینەیان نییە و پشت بە خەمڵاندنی ناراست دەبەستن."
قالیباف داوای لە بازرگانان کرد "سەرنجیان لەسەر پێوەرە راستەقینەکانی بازاڕ بێت و بەهۆی هەڵاوسانی پەیوەست بە نرخی کاغەزەوە مامەڵە نەکەن."