''دڵنیاتان دەکەمەوە ریاڵ مەدرید پەیوەندی بە سکالۆنی کردووە''
بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستاوە خەریکی ئەوەن بۆ وەرزی داهاتوو، راهێنەرێکی دیکە لە شوێنی ئالڤارۆ ئاربیلوا دیاری بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش ناوی چەند راهێنەرێک بەو یانەیەوە بەستراوەتەوە کە یەکێک لەو راهێنەرانەش، لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتینە.
ئەم هەواڵە سەرەتا مانۆلۆ لاما ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی لە بەرنامەی (El Partidazo de la Cadena Cope) ئاشکرای کرد، دوای ئەوە رۆژنامەنوسەکە زۆر بە دڵنیاییەوە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە '' دڵنیاتان دەکەمەوە کە ریاڵ مەدرید پەیوەندی بە سکالۆنی کردووە و دڵنیاتان دەکەمەوە. مەدرید ئێستا بەدوای چەندین بژاردەدا دەگەڕێت، بەڵام جەخت دەکەمەوە کە مەدرید پەیوەندی بە سکالۆنی ڕاهێنەرە ئەرجەنتین کردووە و فلۆرێنتینۆ پێریز خەریکە هەمان سیناریۆی جولیان لوپتیگی دووبارە دەکاتەوە ''.
Contado en @partidazocope .
— Manolo Lama (@lamacope) April 27, 2026
Continua el casting.
El Real Madrid contacta con Lionel Scaloni.
El club blanco sondea al seleccionador argentino.
Os gustaría? pic.twitter.com/5OT2HZ0wmX
رۆژنامەنوسەکە لەبارەی وەڵامی پەیوەندیەکەی پێرێز لەلایەن سکالۆنیەوە گووتی، راهێنەری تانگۆ نایەوێت پلە بکات لە بڕیاردان و سەیری باردۆخەکە دەکات تاوەکو دوای مۆندیالی 2026، ئینجا بڕیاری کۆتایی دەدات.
رۆژنامەی وەرزشی مارکا دوای بڵاوبونەوەی ئەو دەنگۆیانە نوسیویەتی، ئەم زانیارییانە دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە ئەرژەنتین دروست کردووە، لەوێ هەمووان چاوەڕێی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی سکالۆنی بوون لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانی دوای مۆندیال. بەڵام هەندێک لە میدیا ئەرژەنتینییەکان وەک (TyC Sports) ئاماژە بەوە دەکەن کە کەسانی نزیک لە سکالۆنی بە توندی نکۆڵی لەوە دەکەن کە هیچ پەیوەندییەک لەلایەن بەرپرسانی ریاڵ مەدریدەوە بۆ هاتبێت.