لاری؛ ئەو پشیلەیەی لە شەش سەرۆکوەزیران زیاتر لە شوێنەکەی ماوەتەوە
لە کاتێکدا کێیر ستارمر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە فەرمی دەستی لەکار کێشایەوە و ماڵئاوایی لە ماڵی ژمارە 10ـی داونینگ ستریت کرد، "لاری" پشیلەی ناوداری ئەو ماڵە، وەک جێگیرترین دانیشتووی بارەگای سەرۆکایەتیی حکوومەت لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە.
لە کاتێکدا ستارمر ماڵئاوایی لە پۆستەکەی دەکات، "لاری" کە ناسراوترین دانیشتووی ناو ماڵی سەرۆکوەزیرانە، وەک جێگیرترین ئەندام لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە. لاری، کە نازناوی فەرمیی "گەورە ڕاوچیی مشک"ی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانیا هەیە، لە ساڵی 2011ـەوە لەو ناوەندە سیاسییە نیشتەجێیە.
ئەم پشیلەیە لە ماوەی مانەوەی لە داونینگ ستریت، شایەتحاڵی هاتن و چوونی شەش سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بووە، کە بریتین لە: (دەیڤید کامیرۆن، تێریزا مەی، بۆریس جۆنسۆن، لیز ترەس، ڕیشی سووناک و دواجار کێیر ستارمر).
لاری بەردەوام لە وێنە فەرمییەکان و نوێکارییە میدیاییەکانی سەرۆکایەتی حکوومەتدا دەردەکەوێت و بووەتە یەکێک لە ناودارترین ناسیاسییەکانی بەریتانیا. زۆرێک لە چاودێران لاری وەک "هێمای بەردەوامی" لە ناو جەرگەی گۆڕانکارییە سیاسییە خێرا و پڕ لە هەوراز و نشێوەکانی ئەو وڵاتە دەبینن.
جێی ئاماژەیە، لاری لە بنەڕەتدا لە ناوەندی "باتەرسی" بۆ سەگ و پشیلە لە لەندەن وەرگیراوە و هێنراوەتە داونینگ ستریت، ئەوەش وەک بەشێک لە پلانی بنبڕکردنی مشک لەناو بینا مێژووییەکەدا، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات رۆڵەکەی لە راوچییەکی مشکەوە گۆڕا بۆ نیشانەیەکی دیاری ژیانی سیاسی لە بەریتانیا.

