زەویی فەرمانبەرانی سنووری شارەوانیی دارەتوو و کەسنەزان تاپۆ دەكرێت

سەرۆکایەتییەکانی شارەوانیی دارەتوو و کەسنەزان داوا لەو فەرمانبەرانە دەکەن کە ناویان لە لیستی وردبینیی زەویدا هاتووە، سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانی سنووری خۆیان بکەن بە مەبەستی دەستپێکردنی رێوشوێنەکانی تاپۆکردنی زەوییەکانیان.

شەممە، 4ـی تەممووزی 2026، سەرۆکایەتییەکانی شارەوانیی دارەتوو و کەسنەزان، ئاگادارییەکی فەرمی ئاڕاستەی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکەن کە ناویان لەو لیستەی خوارەوە هاتووە لە سنووری شارەوانییەکە، بە مەبەستی راییکردنی مامەڵەکانیان و تەواوکردنی رێوشوێنە یاساییەکان.

بە پێی راگەیەنراوی هەردوو سەرۆکایەتییەکە، پێویستە فەرمانبەران سەردانی بارەگای سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانی سنووری خۆیان بکەن، ئەم سەردانە بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی وردبینی لە دۆسیە و بەڵگەنامەکانیان و دەستپێکردنی رێوشوێنە کارگێڕییە پێویستەکانە بۆ تاپۆکردنی فەرمیی زەوییەکانیان.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستاندایە بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شایستە و، بڕیارە لە قۆناخەکانی داهاتوودا ناوەکانی دیکە لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای هەولێر رابگەیەنرێن بۆ ئەوەی فەرمانبەران بتوانن پەڕاوی یاسایی زەوییەکانیان وەربگرن و مامەڵەی تاپۆکانیان کۆتایی پێ بهێنن.

 

ناوی فەرمانبەرانی سنووری شارەوانیی دارەتوو:

 

ناوی فەرمانبەرانی سنووری شارەوانیی کەسنەزان: