وەزارەتی نەوتی عێراق نرخی سووتەمەنی گران کرد
وەزارەتی نەوتی عێراق نرخی سووتەمەنی گران کرد و لیترێک بە نزینی نۆرماڵ دەبێتە 750 دینار و موحەسەنیش دەبێتە هەزار دینار.
ئەمڕۆ هەینی، 11ـی ئەیلوولی 2026، بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق کە دەست کوردستان24 کەوتووە، بڕیار دراوە لەم مانگەوە نرخی سووتەمەنی گران بکرێت و نرخە نوێیەکان بەم شێوەیە دەبن:
لیترێک گاز بە هەزار دینار
لیترێک بەنزینی نۆڕماڵ بە 750 دینار
لیترێک بەنزینی موحەسەن بە هەزار دینار
لیترێک بەنزینی سوپەر بە هەزار و 250 دینار
لیترێک نەوتی سپی بە هەزار دینار دەبێت.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەم نووسراوە، کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەبارەت بە نرخی بەرهەمە نەوتییەکان بڵاوکراوەتەوە، تایبەتە بە فەرمانگەکانی دەوڵەت و کەرتەکانی دیکە و ئەو بەرهەمە نەوتییانە ناگرێتەوە کە بۆ هاووڵاتییان دابین دەکرێن.
هاوکات رایگەیاندووە، نرخەکان بە هەمان نرخە پاڵپشتیکراوەکانی پێشوو و ناسراوەکەی خۆیان بۆ هەمووان ماونەتەوە.
