ئەردۆغان: هەوڵ بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەدەین
سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند؛ بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، لە هەوڵی بەردەوام و جیددیدان بۆ کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە شاری ئەنتالیا و لە پەراوێزی لووتکەی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (COP31)، لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە.
لە کاتی کۆبوونەوەکەدا، ئەردۆغان جەختی لەسەر رۆڵی وڵاتەکەی لە ناوچەکەدا کردەوە و ئاماژەی بەوە دا، تورکیا لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە و بە هاوکاریی وڵاتانی ناوچەکە، لە هەوڵێکی رژددایە بە ئامانجی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتن و تاران.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، سەرۆککۆماری تورکیا و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێی دۆخی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیایان کرد.
لەوبارەیەوە ئەردۆغان رایگەیاند، ئەنقەرە ئامادەیە جارێکی دیکە رۆڵی نێوەندگیر ببینێت بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە.