کۆریای باشوور دەنگۆی بەشداریکردنی هێزەکانی لە جەنگی ئێران رەت دەکاتەوە
وەزیری بەرگریی کۆریای باشوور، رەتیدەکاتەوە درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی یەکەی "چیونگهیە" کە تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی چەتەیی لە کەنداوی عەدەن، پەیوەندیی بە بەشداریکردن لە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران لە گەرووی هورمزەوە هەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 23ـی تشرینی دووەمی 2026، کانج شین چۆل، وەزیری بەرگریی کۆریای باشوور، لە بەردەم ئەندامانی پەرلەمان روونیکردەوە، درێژکردنەوەی ئەرکی ئەو یەکە سەربازییە بە هیچ شێوەیەک بەشداریی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەو ململانێیەدا نییە. چالاکییەکانی چەتەیی لە ناوچەکەدا بەراورد بە ساڵی رابردوو سێ هێندە زیادیکردووە.
کانج جەخت دەکاتەوە، ئامانج لە مانەوەی یەکەکە پاراستنی کەشتییەکان و هاووڵاتییانی کۆریای باشوورە کە ئەو رێڕەوە دەریاییە بەکاردەهێنن. وەزیرەکە دووپاتیکردەوە، ئەرکی هێزەکەیان تێوەگلان لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی پەیوەست بە جەنگی دژ بە ئێران نییە.