سوپای ئیسرائیل: جەنگی دژی ئێران لانی کەم سێ هەفتەی دیکە بەردەوام دەبێت
سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، کە هەڵمەتە سەربازییەکانیان بۆ سەر ئێران لانی کەم سێ هەفتەی دیکە بەردەوام دەبن و هەزاران ئامانجی دیکەیان ماوە بیانپێکن.
ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە
سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، کە هەڵمەتە سەربازییەکانیان بۆ سەر ئێران لانی کەم سێ هەفتەی دیکە بەردەوام دەبن و هەزاران ئامانجی دیکەیان ماوە بیانپێکن.
لاریجانی: پیلانگێڕییەکی هاوشێوەی 11ـی سێپتێمبەر و تۆمەتبارکردنی ئێران هەیە
لاریجانی: دوژمنایەتیمان لەگەڵ گەلی ئەمریکا نییە
ترەمپ داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات کەشتیی جەنگی بۆ پاراستنی گەرووی هورمز بنێرن هەموو ببینە
بەرگریی سعوودیە: 10 درۆنی ئێرانیمان تێکشکاندووە
سیناتۆرێکی ئەمریکی: ترەمپ ئەمریکای لە جەنگێکدا تێوەگلاندووە نازانێت چۆن لێی دەربچێت هەموو ببینە
زێلێنسکی: رووسیا درۆنی "شاهد" دەداتە ئێران هەموو ببینە
ئیسرائیل بەدەست کەمیی مووشەکی بەرگرییەوە گرفتارە و داوای هاوکاریی لە واشنتن دەکات هەموو ببینە
ئێران: ئەمریکا بە کۆپیکردنی درۆنی "شاهێد" هێرش دەکاتە سەر ناوچەکە هەموو ببینە
پێنتاگۆن: 6 سەربازی ئەمریکی لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە عێراق گیانیان لەدەستدا هەموو ببینە
رۆیتەرز: واشنتن و تاران پێشنیازی وڵاتانی ناوچەکە بۆ وەستاندنی جەنگ رەت دەکەنەوە هەموو ببینە
هێزی دەریایی ئێران: هیچ کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکا لە کەناراوەکانمان نزیک نەبووەتەوە هەموو ببینە
چوار بنکەی حەشدی شەعبی بە درۆن کرانە ئامانج و دەستەی حەشدیش راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە هەموو ببینە
عێراقچی: ههر هێرشێك بكرێته سهر دامهزراوهكانی وزه، هێزهكانمان وهڵامیان دهبێت هەموو ببینە
ترەمپ: توانا سەربازییەکانی ئێرانمان بە تەواوی لەنێو بردووە هەموو ببینە
قالیباف: ئەمریکا هەمووان دەکاتە قوربانی ئیسرائیل هەموو ببینە
هەولێر داوا لە بەغدا دەکات سنوورێک بۆ هێرشی گرووپە لە یاسادەرچووەکان دابنێت هەموو ببینە
ئامارەکانی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بە پێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 850 کەس کە زیاتر لە 100 کەسیان منداڵن.
سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا، دوایین پێشهات و دۆخی هەنووکەیی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، جەنگ لەگەڵ ئێران بەرەو کۆتایی دەچێت و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا تەواو بێت، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمە دەبێتە هۆی بووژانەوەی دابینکردنی نەوت و دابەزینی نرخەکان لە بازاڕە جیهانییەکاندا.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە ناردنی کەشتیی جەنگی دەکەن بۆ گەرووی هورمز لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جەختیشی کردەوە کە گرووپی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری فەرەنسی هێشتا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست جێگیرە.
کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، بڕی تێچووی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی دژی ئێران تاوەکو ئێستا گەیشتووە بە 12 ملیار دۆلار.
کەمێک پێش ئێستا پەیامنێری کوردستان24، لە بەغدا رایگەیاند: چوار دەنگی بەهێز لە بەغدا بیستران.
ئەمڕۆ یەکشەمە، 15ـی ئاداری 2026، وەزارەتی بەرگریی ئیمارات لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی توانیویانە بە سەرکەوتوویی بەرپەرچی چەندین هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی(درۆن) ئێرانی بدەنەوە کە خاکی ئیماراتیان کردبووە ئامانج.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری بۆ ئەمڕۆ، 15ـی ئاداری 2026، ئەنجامی بەرپەرچدانەوەکان بەم شێوەیە بووە:
تێکشاندنی چوارمووشەکی بالیستی.
خستنەخوارەوەی شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن).
هەروەها وەزارەتەکە ئامارێکی گشتی بڵاوکردووەتەوە لەژێر ناوی "ئامارەکان لە سەرەتای دەستپێکردنی دەستدرێژییە ئاشکراکانی ئێران"، کە تێیدا هاتووە تاوەکو ئێستا بەرگری ئاسمانی ئیمارات بەرپەرچی ئەم ژمارە هێرشەی داوەتەوە:
1. فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (UAVs): 1606 دانە.
2. مووشەکی کرووز: 15 دانە.
3. مووشەکی بالیستی: 298 دانە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، داوای لە چەندین وڵات کرد کەشتیی جەنگی رەوانە بکەن بۆ بەشداریکردن لە پاراستنی ئاسایشی گەرووی هورمز، ئەمەش دوای ئەوەی هاتووچۆی دەریایی لەو گەرووەدا بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران داخراوە.
بێرنی ساندەرز، سیناتۆری سەربەخۆی ویلایەتی ڤێرمۆنت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" راشیگەیاندووە، بەهۆی ئاژاوەکانی بنیامین ناتانیاهۆوە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، سەرۆکی ئەمریکا چووەتە ناو شەڕەوە، بەڵام ئێستا ترەمپ نازانێت چۆن لە جەنگەکە بێتە دەرەوە.
ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ پەیوەندییەکی بەو هێرشە فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەوە نییە کە کراوەتە سەر خاکی سعوودیە.