بە درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە
ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی ئاداری 2026، سەرچاوەیەک بە کوردستان24ـی راگەیاند، بە درۆن هێرش کراوەتە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە.
ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە
ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی ئاداری 2026، سەرچاوەیەک بە کوردستان24ـی راگەیاند، بە درۆن هێرش کراوەتە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە.
وەزارەتی کارەبا: گازی ئێران بۆ باشووری عێراق بەتەواوی وەستاوە هەموو ببینە
بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ کوردستان24: دیلگیرانی فڕۆکەوانە ونبووەکە لەلایەن ئێرانەوە رەتدەکەینەوە هەموو ببینە
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان: پێویستە عێراق قەرەبووی قوربانییانی هێرشەکان بکاتەوە هەموو ببینە
دووەم کەشتیی تورکیا بە گەرووی هورمزدا تێپەڕی هەموو ببینە
ئێران: بۆ پرسی ئاسایشی ناوچەکە لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی هەموو ببینە
چەند پێگەیەکی حەشدی شەعبی لە مووسڵ و ئەنبار کرانە ئامانج هەموو ببینە
تاران بۆ واشنتن: ئەگەر ئێوە هێرشی زەمینی دەستپێبکەن، کۆتاییەکەی لای ئێمە دەبێت هەموو ببینە
تاران داوای لە مۆسکۆ کردووە رێگری لە پڕۆژەبڕیارەکەی بەحرەین بکات هەموو ببینە
پێگەی "ئەکسیۆس" ئاشکرای کرد کە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان واشنتن و تاران گەیشتوونەتە بنبەست، ئەمەش لە کاتێکدایە کە تەنیا 48 کاتژمێر لە مۆڵەتەکەی دۆناڵد ترەمپ ماوە بۆ "وێرانکردنی ژێرخانی ئێران". بەپێی راپۆرتەکە، تاران پێشنیازی ئاگربەستی کاتی رەت کردووەتەوە و سوورە لەسەر کۆتاییهێنانی هەمیشەیی بە جەنگ و وەرگرتنی گەرەنتی نێودەوڵەتی.
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند: کە وڵاتەکەی سەرجەم ئامادەکارییەکانی بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی وزەی ئێران تەواو کردووە و ئێستا تەنیا چاوەڕێی "گڵۆپی سەوز" و رەزامەندیی فەرمیی ئەمریکایە بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، رایگەیاند کە هێزەکانی وڵاتەکەی گورزێکی وێرانکەریان لە کەرتی پێترۆکیمیا و پیشەسازیی پۆڵای ئێران وەشاندووە. ناتانیاهۆ جەختی کردەوە کە دوای پەکخستنی 70%ی بەرهەمهێنانی پۆڵا، ئێستا ئۆپەراسیۆنەکان چوونەتە قۆناغی بڕینی سەرچاوە داراییەکانی ئێران و پەکخستنی ئەو کارگانەی وەک ئامێری پارە بۆ سوپای پاسداران وەسفی کردن
پێگەی "ئەکسیۆس" ئاشکرای کرد کە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان واشنتن و تاران گەیشتوونەتە بنبەست، ئەمەش لە کاتێکدایە کە تەنیا 48 کاتژمێر لە مۆڵەتەکەی دۆناڵد ترەمپ ماوە بۆ "وێرانکردنی ژێرخانی ئێران". بەپێی راپۆرتەکە، تاران پێشنیازی ئاگربەستی کاتی رەت کردووەتەوە و سوورە لەسەر کۆتاییهێنانی هەمیشەیی بە جەنگ و وەرگرتنی گەرەنتی نێودەوڵەتی.
ئاژانسی بلوومبێرگ ئاشکرای کرد ئەمریکا لە ماوەی تەنیا مانگێکدا نزیکەی 80%ـی کۆگای مووشەکیی بەکارهێناوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئێران هێشتا بە مەترسیدار وەسف دەکرێن و تاران بە هەزاران مووشەکی بالیستی و درۆن فشارێکی بێپێشینەی خستووەتە سەر سیستەمە بەرگرییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی.
داتاکانی چاودێریی کەشتیوانی ئاشکرایان کرد، کە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا جووڵەی بازرگانی لە گەرووی هورمز گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە. تێکڕای دەربازبوونی کەشتییەکان لە رۆژی هەینی گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لەو کاتەوە جەنگی ئێران لە 28ی شوباتی ڕابردوو دەستی پێکردووە.
گوتەبێژی قەرارگەی خاتەمولئەنبیا رایگەیاند: رێز لە سەروەریی عێراق دەگرێت و بەهۆی هەڵوێستە نەگۆڕەکانی لە پشتیوانیکردنی تاران، هەروەها هیچ رێگرییەک لەبەردەم هاتوچۆی بازرگانیی عێراق لە گەرووی هورمز دروست ناکرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، هۆشدارییەکی توندی دایە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رایگەیاند، هێرشە بەردەوامەکانی سەر وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر لە ئێران، دۆخەکەی گەیاندووەتە هێڵێکی مەترسیدار کە ئەگەری هەیە کارەساتی لێ بکەوێتەوە. جەختی کردەوە کە مۆسکۆ هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ ئەوەی جیهان لەم مەترسییە گەورەیە ئاگادار بکاتەوە.
سەرۆکی ئەمەریکا، لە پەیامێکدا دوا مۆڵەتی 48 کاتژمێری دایە کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئەوەی بێتە سەر مێزی گفتوگۆ یان گەرووی هورمز بکاتەوە.
رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران و کۆمپانیای رووس ئەتۆم، کەوتنی مووشەکێکیان لە ناو پەرژینی وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر پشتڕاستکردەوە، کە بووەتە هۆی کوژرانی پاسەوانێکی ئەمنی و زیانگەیشتن بە بینایەکی لاوەکی. تەنیا 20 خولەک دوای هێرشەکە، رووسیا پرۆسەیەکی فریاگوزاریی بۆ چۆڵکردنی 198 پسپۆڕی ئەتۆمی لە وێستگەکە دەستپێکرد و هۆشداریی دا کە دۆخەکە گەیشتووەتە خراپترین سیناریۆ.