پەیامنێری کوردستان24: لیوای 61ـی حەشدی شەعبی کراوەتە ئامانج
پەیامنێری کوردستان24، لە کەرکووک باس لەوە دەکات، بارەگایەکی حەشدی شەعبی دووجار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومانکرا و تاوەکو ئێستا زیانە گیانییەکان رانەگەیەنراون.
ئەمڕۆ پینجشەممە، 26ـی ئاداری 2026، هێمن دەلۆ، پەیامنێری کوردستان24، لە کەرکووک رایگەیاند: لیوای 61ـی فەوجی دووی رێکخراوی بەدر، کراوەتە ئامانج و بۆردوومانکراوە، ئەم لیوایە حەشدی عەشایەرین و لە دوای ساڵی 2018 دامەزراوە، هەروەها پێش بۆردوومان فڕۆکە جەنگییەکان لە ئاسمان سووڕاونەتەوە و دووجار بۆردوومانی کردووە.