ڕاستەوخۆ

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە

ئێران
هاوبەشکراوە

قالیباف: حزبوڵڵا زیانی گەورەی بە ئیسرائیل گەیاندووە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ستایشی توانای سەربازیی حزبوڵڵای لوبنانی کرد و رایگەیاند، کە ئەنجامدانی 87 هێرش لە یەک شەودا و وەشاندنی گورزی جۆری، نیشانەی زیندوێتی و هێزی بێوێنەی ئەو حزبەیە لە رووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیلدا.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

خاڵە سەرەکییەکان

ئاژانسێکی فەرمیی ئێران داوای کشانەوەی تاران لە پەیماننامەی قەدەخەکردنی چەکی ئەتۆمی دەکات هەموو ببینە

بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ ئەکسیۆس: رێککەوتن نەکرێت، هێزی زەمینی رەوانەی ئێران دەکەین هەموو ببینە

مەترانی زاخۆ بۆ کلدان بروسکەیەکی سەرەخۆشی ئاراستەی مەسرور بارزانی دەکات هەموو ببینە

ترەمپ رەخنەی توند لە هاوپەیمانیی ناتۆ دەگرێت هەموو ببینە

ترەمپ: دانوستانکارانی ئێران زۆر سەیرن و کاتێکی کەمیان ماوە هەموو ببینە

وەزارەتی ناوخۆی کوەیت: تۆڕێکی سەر بە حزبوڵڵامان دەستگیرکرد کە دەیانویست سەرکردەکانمان بکوژن هەموو ببینە

ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی راگەیاند هەموو ببینە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشداری بە هاووڵاتییانی دەدات هەموو ببینە

رۆیتەرز: پاکستان داوای لە ئەمریکا کردووە، عێراقچی و قالیباف نەکاتە ئامانج

هێرش کرایە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری تورکیا هەموو ببینە

ئێران لوبنان دەکاتە مەرجی رێککەوتن هەموو ببینە

سیناتۆرێکی ئەمریکا بۆ کوردستان24: کورد یەکێکە لە متمانەپێکراوترین هاوبەشەکانی ئێمە هەموو ببینە

پشکی شێری هێرشەکانی ئێران بەر وڵاتانی کەنداو کەوتووە هەموو ببینە

نوێبوونەوەی ئۆتۆماتیکی

پوتن: لێکەوتەکانی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران لە لێکەوتەکانی کۆرۆنا لەسەر جیهان قورسترن

سەرۆکی رووسیا، هۆشداریی لە دەرئەنجامەکانی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات و دەڵێت؛ کەس توانای پێشبینکردنی لێکەوتەکانی ئەم جەنگەی نییە، بەڵام بە رای من لە لێکەوتنەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا قورسترن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ئەردۆغان: بێدەنگ نابین بەرانبەر ئەو مەینەتییانەی رووبەڕووی دراوسێکانمان دەبنەوە

سەرۆککۆماری تورکیا، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر ئێرانی کرد و رایگەیاند: کە ناوچەکە بە ئازارترین سەردەمی خۆی تێدەپەڕێنێت و "تۆڕێکی قڕکردن" کە پڕە لە رق و کینە، هەوڵی تێوەگلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کارەساتێکی گەورە دەدات.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ترەمپ: کۆنترۆڵکردنی نەوتی ئێران یەکێکە لە بژاردەکانمان

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کە پرسی دەستبەسەرداگرتن و کۆنترۆڵکردنی نەوتی ئێران وەک بژاردەیەکی جیددی لەسەر مێزی گفتوگۆکان ماوەتەوە. هاوکات ئاشکرای کرد، کە گورزی کوشندەیان لە ژێرخانی سەربازیی تاران وەشاندووە.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

عێراق بەکارهێنانی خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ رەت دەکاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، رایگەیاند: کە حکوومەتی وڵاتەکەی هەر جۆرە دەستدرێژی و هێرشێک بۆ سەر وڵاتانی کەنداو و ئوردن رەت دەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە کە ئاسایشی وڵاتانی عەرەبیی دراوسێ و برا، بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

عەباس عێراقچی: ستایشی هەڵوێستی حکوومەت و گەلی عێراق دەکەین بە پشتیوانیکردنیان لە گەلی ئێران

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: حکوومەت و گەلی عێراق هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیلیان سەرکۆنە کردووە و ستایشی هەڵوێستی حکوومەت و گەلی عێراق دەکەین بە پشتیوانیکردنیان لە گەلی ئێران.

 
 

پەیامنێری کوردستان24: لیوای 61ـی حەشدی شەعبی کراوەتە ئامانج

پەیامنێری کوردستان24، لە کەرکووک باس لەوە دەکات، بارەگایەکی حەشدی شەعبی دووجار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومانکرا و تاوەکو ئێستا زیانە گیانییەکان رانەگەیەنراون.

ئەمڕۆ پینجشەممە، 26ـی ئاداری 2026، هێمن دەلۆ، پەیامنێری کوردستان24، لە کەرکووک رایگەیاند: لیوای 61ـی فەوجی دووی رێکخراوی بەدر، کراوەتە ئامانج و بۆردوومانکراوە، ئەم لیوایە حەشدی عەشایەرین و لە دوای ساڵی 2018 دامەزراوە، هەروەها پێش بۆردوومان فڕۆکە جەنگییەکان لە ئاسمان سووڕاونەتەوە و دووجار بۆردوومانی کردووە.

 
 

بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە قەزای دووبز کرایە ئامانج

بە پێی زانیارییەکانی پەیامنيری کوردستان24، کە سەرچاوەیەکی ئەمنیی قەزای دووبز پێی راگەیاندووە، بۆردوومانەکان بە دوو مووشەک بووە، کە بارەگای لیوای 61ـی حەشدی شەعبی لە دووبز  کردووەتە ئامانج و زیانەکان تا ئێستا دیار نین.

 

هێگسێت: پێشوازیی لە هەر رێککەوتنێک دەکەین کە لەگەڵ ئێران بێتە ئاراوە

لە کاتێکدا وەزیری جەنگیی ئەمریکا باس لە سەرکەوتنی "ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی داستانئاسا" و پێکانی زیاتر لە 10 هەزار ئامانج لە ناوخۆی ئێران دەکات، نوێنەری ترەمپیش بۆ دانوستانەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە ئاشکرای دەکات، کە ئاڵوگۆڕی پەیامەکان لەگەڵ تاران ئەرێنییە و ئێرانییەکان لە ژێر فشاری هەڕەشەکاندا بە دوای رێککەوتنێکی بە پەلەدا دەگەڕێن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ویتکۆف: ئێران خوازیاری رێککەوتنێکی بە پەلەیە

لە کاتێکدا وەزیری جەنگیی ئەمریکا باس لە سەرکەوتنی "ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی داستانئاسا" و پێکانی زیاتر لە 10 هەزار ئامانج لە ناوخۆی ئێران دەکات، نوێنەری ترەمپیش بۆ دانوستانەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە ئاشکرای دەکات، کە ئاڵوگۆڕی پەیامەکان لەگەڵ تاران ئەرێنییە و ئێرانییەکان لە ژێر فشاری هەڕەشەکاندا بە دوای رێککەوتنێکی بە پەلەدا دەگەڕێن.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە

ترەمپ: ئێران خۆی داوای رێککەوتنی کردووە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کە لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی گورزی وایان لە ئێران وەشاندووە کە "لە بڕوای کەسدا نییە" و جەختی کردەوە کە ئێستا تاران بەهۆی لەدەستدانی سەرکردایەتی و توانا جەنگییەکانی، داوای رێککەوتن دەکات.

 
بۆ زانیاریی زیاتر، کرتە بکە