سوودانی: رێگە نادەین عێراق پەلکێشی ناو ململانێکان بکرێت
سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری و سەروەریی نیشتمانی، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە حکوومەتەکەی رێگریی لە هەر هەوڵێک دەکات بۆ تێوەگلانی عێراق لە ململانێ ناوچەییەکان.
ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بەردەوامە
سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری و سەروەریی نیشتمانی، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە حکوومەتەکەی رێگریی لە هەر هەوڵێک دەکات بۆ تێوەگلانی عێراق لە ململانێ ناوچەییەکان.
سوپای سووریا: لە عێراقەوە بە درۆن هێرش کرایە سەر بنکەی تەنەف هەموو ببینە
سەرۆکانی ئۆکرانیا و ئیمارات لە ئەبوزەبی کۆبوونەوە هەموو ببینە
ئێران هۆشدارییەکی توند دەداتە وڵاتانی ناوچەکە هەموو ببینە
سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکە هێرشمان کردە سەر دامەزراوەکانی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران هەموو ببینە
حووسییەکانی یەمەن: هاتینە نێو جەنگەکە هەموو ببینە
ئێران هێرشی کردە سەر پاڵاوگەیەکی نەوتی بەحرەین هەموو ببینە
میدیای ئێران: حزبوڵڵا بارەگایەکی هەواڵگریی سوپای ئیسرائیلی کردە ئامانج
ئەمریکا: زانیاریمان هەیە ئێران دەیەوێت هاووڵاتییانمان لە سووریا بکاتە ئامانج هەموو ببینە
بەم نزیکانە پاکستان میوانداری دانوستان ئێران و ئەمریکا دەکات هەموو ببینە
واشنتن پۆست: ئەمریکا تووشی کورتهێنانی چەکی پێشکەوتوو بووەتەوە هەموو ببینە
ئەکسیۆس: ڤانس و ناتانیاهۆ مشتومڕیانە هەموو ببینە
کوەیت: بەندەری موبارەک ئەلکەبیر بە درۆن و مووشەک کرایە ئامانج هەموو ببینە
وۆڵستریت جۆرناڵ: ئیسرائیل ستراتیژی خۆی لە شەڕی دژی ئێران دەگۆڕێت هەموو ببینە
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم ) رایگەیاند، لەسەرەتای ئەم جەنگەی لە دژی ئێران لە 28ی مانگی رابردووەوە دەستیان پێیکردووە، تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 11 ئامانجیان لە ناوخۆی ئێران پێکاوە.
هەروەها ئاماژەیداوە لە هێرشەکاندا، هێزەکانی سێنتکۆم ئامانجەکانیان لەبەر یەک هەڵوەشاندنەوەی دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بووە، بە تایبەت بۆ سەر ئەو شوێنانەی کە هەڕەشەیەکی جددی و مەترسیدارن. بە گوێرەی ئەو ئامارەی سێنتکۆم بڵاویکردووەتەوە، لە یەک مانگی جەنگدا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا زیاتر لە 11 هەزار هێرشیان بۆ سەر ئێران ئەنجامداوە و توانیویانە زیاتر 11 هەزار ئامانج بپێکن. هەر لە هێرشەکاندا زیاتر لە 150 کەشی ئێرانیان تێکشکاندووە.
سوپای پاسداران رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر شەپۆلێکی دیکەی هێرشی مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد، بە گوێرەی هەواڵە ناوخۆییەکانی ئیسرائیلیش، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە باشووری ئیسرائیل لێدراوە.
هەروەها تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردووەتەوە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شارەکانی دیمۆنا، عەراد، نەقەب و 65 ناوچەی دیکە لە باکووری و باشووری ئیسرائیل لێدراوە و بە گوێرەی زانیارییەکانیان شەپۆلی هێرشی مووشەکی ئەمجارە لە نێوان هێزەکانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان هاوبەشە و بەهۆیەوە یەک ملیۆن و 161 هەزار 161 ئیسرائیلی هەڵاتوون و روویان لە حەشارگەکان کردووە.
سەرۆککۆماری ئێران، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پاکستان، رایگەیاند: کە سیاسەتە دژبەیەکەکانی ئەمریکا بووەتە هۆی ئەوەی تاران زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە بێمتمانە بێت بەرانبەر بە واشنتن.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ئیسرائیل لە رێگەی پەرەپێدانی ئاستی گرژییەکان و هێرشکردنە سەر ژێرخانی پیشەسازیی ئێران، هەوڵ دەدات هۆشدارییە ناوخۆییەکانی سەبارەت بە هەرەسهێنانی سوپاکەی بشارێتەوە.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی توانیویەتی زۆربەی ئامانجە سەربازییەکانی لە ناو خاکی ئێراندا بپێکێت، ئاماژەی بەوە کرد، دەتوانرێت بگوترێت سەرجەم ئامانجەکانی ئێمە بەدیهاتوون.
وەزارەتی تەندروستی، نوێترین ئاماری کوژراوان و بریندارانی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێرانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکان، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 230 منداڵ کوژراون و نزیکەی 1800 منداڵیش بریندار بوون.
گوتەبێژی دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سووریا رایگەیاند، رێگرییان لە هێرشێکی درۆنی بۆ سەر بنکەی سەربازیی تەنەف لە باشووری وڵاتەکەیان کردووە و درۆنەکانیش لە خاکی عێراقەوە ئاراستە کرابوون.
سەرۆکی ئیمارات و سەرۆکی ئۆکرانیا لە ئەبوزەبی کۆبوونەوە و پرسی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکە و پاراستنی ئاسایشی نێودەوڵەتییان تاوتوێ کرد.
بارەگای خاتەمولئەنبیا، ئەنجامدانی چەند هێرشێکی بەرفراوان و وردی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا راگەیاند، کە تێیدا کەشتییەکی پشتیوانی و دوو مۆڵگەی سەربازی کراونەتە ئامانج.
سەرۆککۆماری ئێران هۆشداری دایە وڵاتانی ناوچەکە و رایگەیاند، ئەگەر دەیانەوێت سەقامگیرییان هەبێت با رێگە نەدەن دوژمنەکانیان لە خاکی ئەوانەوە جەنگ بەڕێوەببەن.