ئێران شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
سوپای پاسداران رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر شەپۆلێکی دیکەی هێرشی مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد، بە گوێرەی هەواڵە ناوخۆییەکانی ئیسرائیلیش، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە باشووری ئیسرائیل لێدراوە.
هەروەها تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردووەتەوە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شارەکانی دیمۆنا، عەراد، نەقەب و 65 ناوچەی دیکە لە باکووری و باشووری ئیسرائیل لێدراوە و بە گوێرەی زانیارییەکانیان شەپۆلی هێرشی مووشەکی ئەمجارە لە نێوان هێزەکانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان هاوبەشە و بەهۆیەوە یەک ملیۆن و 161 هەزار 161 ئیسرائیلی هەڵاتوون و روویان لە حەشارگەکان کردووە.